ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

دهۆك.. مه‌زنترين باژێرێ دەوڵەتا میتانی هاته‌ ديتن 

دهۆك.. مه‌زنترين باژێرێ دەوڵەتا میتانی هاته‌ ديتن 

باسنيوز:

بەڕێوەبەری شوێنەوار و كەلەپوور لە پارێزگای دهۆك ئاشكرای كرد، كە گەورەترین شاری دەوڵەتی میتانی لە سنووری پارێزگای دهۆك، لەسەر رووباری دجلە لە گوندی كەموونە، سەر بە قه‌زای سێمێل دۆزراوەتەوە.

د. بێكه‌س بریفكانى، بەڕێوەبەری شوێنەوار و كەلەپوور لە پارێزگای دهۆك، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “دهۆك یەكێكە لەو پارێزگایانەی زۆر دەوڵەمەندە بە شوێنەوار و زیاتر لە دوو هەزار شوێنی شوێنەواری تیادا تۆمار كراون، ئەمساڵ زۆر ئەنجام و دۆزینەوەی باشمان بەدەست هێناوە، لە قه‌زای سێمێلیش شوێنەواری شارێكی ده‌وڵەتی میتانى دۆزراوەتەوە و ئێمە ئەمڕۆ 30ی5ی2022 دۆزینەوەی شوێنەوارێكی تری ئەو دەوڵەتە دێرینەی میتانی رادەگەیەنین، كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سێ هەزار و ٤٠٠ ساڵ لەمەوبەر، جێی باسە كە شارە گەورەكەی دەوڵەتی میتانی بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی رووباری دیجلە دەركەوتووە”.
ئاشكراشی كرد: “دوای ئەوەی ئاستی ئاوی رووباری دجلە كەم بووە، ئەم شوێنەوارە بەدەر كەوتووە، كە سەنتەرێكی گەورەی پڕ بینا و پارچەی شوێنەوارییە و نزیكەی 200 تێكستی مسماریش دۆزراونەتەوە، ئەم شوێنەوارە شوێنەوارێكی گرنگی میتانی بووە”.

لای خۆیەوە، د. حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د، سەرۆكی رێكخراوی شوێنەوارەكانی كوردستان لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا گوتی: “زۆر باڵەخانە بەدەر كەوتوون، ئێرە سەنتەرێكی گرنگی دەوڵەتی میتانی بووە و چەند مەتر بڵندن، دیوارەكان چەندین ساڵە ماون و لەناو نەچوونە، هیوادارین زانا و شارەزایانی بواری شوێنەوار زانیارییمان پێ بدەن، كە چۆنە چۆنە لەدوای رووخانی دەوڵةتی میتانییەوە ئەم پارچە شوێنەوارییانە هەر ماون”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi