ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

نەتەوەيێن ئێكگرتى:نێزیکی 258 هەزار پەنابەرێن سووری ل هەرێما کوردستانێ دژین

نەتەوەيێن ئێكگرتى:نێزیکی 258 هەزار پەنابەرێن سووری ل هەرێما کوردستانێ دژین
رووداو دیجیتاڵ

ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هاوبەشیی رێکخراوی خۆراکی جیهانی راپۆرتێکی لەبارەی رەوشی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، نزیکەی 258 هەزار پەنابەری خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە هەرێمی کوردستان دەژین.

لە راپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە، پرۆگرامی خۆراکی جیهانی هاوکاریی خۆراک پێشکێشی 75%ی پەنابەرانی نێو کەمپەکان دەکات و ئاژانسەکەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بە پێدانی پارە هاوکاریی 37%ی ئەو پەنابەرانە دەکات کە لە دەرەوەی کەمپەکان دەژین.

ئاژانسەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، 257 هەزار و 974 پەنابەری رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە هەرێمی کوردستانن، لەو ژمارەیە 63%یان لەنێو شارەکان و 37%یشیان لەنێو کەمپەکاندا دەژین.

راپۆرتەکە ئاماژە بە باری دارایی پەنابەران دەکات و ئاماژەی بە سەرژمێرییەکی ساڵی 2021یش کردووە کە لەنێو پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە و دەڵێت، 93%ی پەنابەران پشت بە کاری کاتی دەبەستن و ئەو پەنابەرانەی لەنێو کەمپەکاندا دەژین، داهاتی کەمتریان لە پەنابەرانی دەرەوەی کەمپەکان هەیە.

داهاتی مانگانەی ئەو پەنابەرانەی لەنێو کەمپەکاندا دەژین تێكڕا 258 هەزار دینارە و داهاتی مانگانەی ئەوانەی لە دەرەوەی کەمپەکان دەژین تێکڕا 436 هەزار دیناری عێراقییە.

ئاسایشی خۆراک لەنێو پەنابەراندا

بەگوێرەی راپۆرتەکە، بۆ ساڵی 2021 تەنیا 14%ی پەنابەرانی نێو کەمپەکان و 43%ی ئەو پەنابەرانەی لە دەرەوەی کەمپەکان دەژین، خۆراکی پێویستیان دەستکەوتووە. ئەوەش لە کاتێکدایە کە بۆ ساڵی 2020 رێژەکە 36% بە 74% بووە.

راپۆرتەکە ئاماژە بەوەش دەکات، بۆ بەردەوامیدان بە ژیانیان، بەشێکی پەنابەران خواردن بە قەرز دەکڕن، خەرجیی رۆژانە کەمدەکەنەوە و ئەو هاوکارییانەی پێیان دەدرێت دەیفرۆشنەوە. ئەوەش خراوەتەڕوو، لەنێو پەنابەرانی نێو کەمپەکان و دەرەوەی کەمپەکانیش منداڵان لە قوتابخانە دەردەهێندرێن و کاریان پێدەکرێت، بەڵام ئەو ژمارەیە لەنێو کەمپەکاندا زیاترە.

پرۆگرامی خۆراکی جیهانی ئاماژە بە سەرژمێرییەکی مانگی ئاداری ئەمساڵ دەکات و دەڵێت، 70%ی پەنابەرانی نێو کەمپەکان بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک، خەرجییەکانیان کەمکردووەتەوە.

پرۆگرامی خۆراکی جیهانی بۆ هاوکاریکردنی 72 هەزار پەنابەری رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ساڵی 2022 داوای 20.5 ملیۆن دۆلار دەکات و دەشڵێت، تاوەکو ئێستا لەو بڕە 10.4 ملیۆن دۆلاری پێگەیشتووە و لەگەڵ ئەو پاڵپشتییەی لە ساڵی 2021 بۆی ماوەتەوە، دەتوانێت تاوەکو مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ هاوکاری پێشکێشی پەنابەران بکات.

بەڵام وەکو رێکخراوەکە ئاماژەی بۆ کردووە، تاوەکو ئێستا هیچ پاڵپشتییەکی بۆ مانگی تەممووز بەدواوەی بەدەستنەگەیشتووە و داوای بەپەلەی 10.1 ملیۆن دۆلار دەکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi