ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ڕوهنکرنەک ژ پەیڤدارێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ

ڕوهنکرنەک ژ پەیڤدارێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە لە کەرکووک “بە پشتیوانیی هێزی چەکدار، دەستی بەسەر چەند کێڵگەیەکی” نەوتیدا گرتبێت.

لە روونکردنەوەیەکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە، “گوایە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پشتیوانیی هێزی چەکدار، دەستی بەسەر چەند کێڵگەیەکی نەوتی بای حەسەن و داودگورگەی سەر بە کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووکدا گرتووە و داگیری کردوون.”

هەر لەو روونکردنەوەدا هاتووە، “بەپێی دەستووری عێراق، سامانی گشتی هی هەموو خەڵکی عێراقە و هی کۆمپانیایەک نیيە. کۆمپانیای نەوتی باکوور چەندین ساڵە بەبێ هەبوونی یاسای نەوت و غاز، کار دەکات و دەستوور پێشێل دەکات. ئەگەر كۆمپانیای نەوتی باکوور، لە خەمی چارەسەکردنی کێشەکانە، با یاسای نەوت و غاز بەپێی دەستوور تەشریع بکرێت.”

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، “ئەو هەڵمەتەی دژی هەرێم دەستیان پێکردووە، هۆکارەکەی سیاسییە و هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە و ئەو تۆمەتانەی دژی هەرێم بڵاویدەکەنەوە، دوورن لە راستییەوە و تەنیا بۆ دروستکردنی ئاژاوە و دژی مافەکانی خەڵکی کوردستانە.”

رۆژی شەممە 14ی ئایاری 2022 کۆمپانیای نەوتی باکووری عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، هێزەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیان بەسەر بیرەنەوتەکانی خورمەڵە، ئاڤانا، سەفیە و کۆرمۆر لە کێڵگەی نەوتی بای حەسەندا گرتووە، کە لەژێر دەسەڵاتی کۆمپانیای نەوتی باکووری عێراق بووە، بەڵام ئاماژەی بە کاتی هاتنی هێزەکە یاخود مانەوە و نەمانەوەیان تاوەکو ئێستا نەکردووە.

کۆمپانیای نەوتی باکوور دەشڵێت، تیمێکی تەکنیکییان لەگەڵ بووە بە مەبەستی بەکارهێنانی بەرهەمی ئەو بیرەنەوتانە لە بەرژەوەندیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، “کۆمپانیاکە سکاڵای لەسەر ئەو بابەتە لە دادگەی تایبەتمەند تۆمارکردووە.”

رێبوار تەها، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، راگەیێندراوەکەی کۆمپانیای نەوتی باکووری عێراق تەنیا بۆ مەبەستی دروستکردنی گوشارە و دەیەوێت پاکانە بۆ خۆی بکات، چونکە خودی بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور ئێستا لەژێر لێپرسینەوەی پەرلەمانی عێراقە و زیاتر لە 70 داوا لەسەر خۆی و کۆمپانیای نەوتی باکووریش هەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi