بارهگايێ بارزانى: پەیوەندیەکا گەلەک باش دناڤبەرا سەرۆک بارزانی و موقتەدا سەدر دا هەیە
K24 – هەولێر:
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە چەند میدیایەکی کوردستانی و عێراقی کە تێیدا باس لەوە دەکرا موقتهدا سەدر وەڵامی پەیوەندیەکانی سەرۆک مەسعود بارزانی ناداتەوە، بارەگای بارزانی روونکردنەوەیەکی لەسەر ئەو بابەتە بڵاوکردەوە.
بارەگای بارزانی لە روونکردنەوەکەیدا ئەو هەواڵەیان بەدرۆخستەوە و رایانگەیاند، لە نێوان سەرۆك بارزانی و سەید موقتەدا سەدر ئەو پەڕی رێزگرتن و متمانە و پەیوەندیی زۆر باش هەیە.
دەقی ڕوونکردنەوەکەی بارەگای بارزانی:
لە ژمارەیەك میدیای عێراقی و كوردستانی هەواڵێكی ناڕاست بڵاو كراوەتەوە كە گوایە سەید موقتەدا سەدر وەڵامی پەیوەندییەكانی جەنابی سەرۆك بارزانی ناداتەوە.
لێرەدا بۆ ڕای گشتیی عێراق و كوردستان ڕوونی دەكەینەوە كە ئەو بابەتە هیچ بنەمایەكی نیە و دوورە لە ڕاستی. لە نێوان سەرۆك بارزانی و سەید موقتەدا سەدر ئەو پەڕی ڕێزگرتن و متمانە و پەیوەندیی زۆر باش هەیە. ئەوانەشی ئەم جۆرە دەنگۆیانە بڵاو دەكەنەوە ئامانجیان داپۆشینی شكست و دواكەوتنیانە لە پڕۆسەی سیاسی.
ئەگەر لە ماوەی ڕابردوودا ئاماژەیەكیش بۆ كەمبوونی جموجۆڵی سیاسی هەبووبێت ئەوە لەبەر ڕەچاوكردنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بووە.
بارەگای بارزانی
29ـی نیسانی 2022
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی