حکوومەتا هەرێمێ زێدهتر ژ 7 ملیار دیناران بۆ چارەسەرکرنا کێشهيا قوتابیان تهرخانكر
كوردستان تى ڤى:
بەڕێوەبەرى گشتى کارگێڕى و دارایى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند، حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندى نیشانداوە لەسەر تەرخانکردنى 7 ملیار و 250 ملیۆن دینار وەک پێشینەى مانگانە بۆ پاڵپشتیی قوتابییان و چارەسەری گرفتی بەشە ناوخۆییەکان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان.
ئەو ڕاگەیاندنەى د. توانا نهجهف بەڕێوەبەرى گشتى کارگێڕى و دارایى، ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتى (7/12/2021) لە میانەى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا کە تایبەت بوو به چارەسەرکردنى کێشەى قوتابیان و خوێندکاران لە زانکۆکانى کوردستان.
بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى کارگێڕى و دارایی ئاشکرای کرد كه بەسوپاسەوە بە نووسراوى سکرتارییەتى ئەنجوومەنى وەزیران ڕەزامەندى وەرگیراوە بەخەرجکردنى بڕى (7,250,000,000) دینار وەک پێشینەى مانگانە کە تایبەتە بە دوو بابەتى گرینگ، یەکەمیان پشتیوانییەکى داراییە بۆ ئهو خوێندکار و قوتابییانەى پێویستیان بەو دەرماڵەیە دەبێت، دووەمیشیان بۆ نۆژەنکردنەوە و چارەسەری گرفتی بەشە ناوخۆییەکان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان.
د. توانا نەجهف بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى کارگێڕى و دارایی ڕایگهیاند كه سهبارهت بهم بابهته ئهم بڕیارانهی خوارهوه دراوه:
1. راسپاردنی وەزیری دارایی و ئابووریی بۆ تەرخانکردنی خەرجکردنی پاڵپشتییەکی دارایی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەک پێشینەی مانگانە بە بڕی (7) ملیار و (250) ملیۆن دینار بۆ پاڵپشتیی خوێندکاران و چارەسەری گرفتی بەشە ناوخۆییەکان و دابینکردنی خزمەتگوزاری.
2. وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەم بڕیارە لە (1/1/2022) جێبەجێ دەکات بۆ ساڵی خوێندنی (2021-2022).
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی