حوزه‌یران 28, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وەزارەتا کارەبێ:کارەبێ دێ دەينە ده‌ڤه‌رێن ماددا 140

وەزارەتا کارەبێ:کارەبێ دێ دەينە ده‌ڤه‌رێن ماددا 140

رووداو دیجیتاڵ

بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەرێمی کوردستان بەشێک لەو کارەبایەی بەرهەمی دەهێنێت دەیداتە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، دەشڵێت “ئەو کارە وەبەرهێنەرەکان دەیکەن و نابێت کاریگەری لەسەر هاونیشتمانیان لە هەرێمی کوردستان هەبێت.”

کامیل قەزاز، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، “بڕیارە هەرێمی کوردستان لەو کارەبایەی بەرهەمی دەهێنێت بڕێکی بداتە وەزارەتی کارەبای عێراق و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ئەم کارە وەبەرهێنەرەکانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەیکەن، بەڵام ئیدی مەرجەکە وایە نابێت کاریگەری لەسەر کارەبای هاونیشتمانیان لە هەرێمی کوردستان هەبێت.”

قەزاز بێ ئەوەی بڕەکەی و نرخەکەی دیاری بکات، گوتی ئەوە لای وەبەرهێنەرەکانی کارەبایە.

بریکاری وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوە کرد، “بڕیارە لەو کارەبایەی لە تورکیاوە دەهێنرێتە هەرێمی کوردستان، کرێی ترانزێت وەربگرێت و ئەمەش یەکێکی دیکەیە لەو کارانەی کە لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان دەبێت.”

دوێنی 14ـی حوزەیرانی 2021، کەمال محەممەد، وەزیری کارەبی هەرێمی کوردستان و زێدان خەڵەف، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای باکوور لە وەزارەتی کارەبای عێراق و شاندێکی یاوەری کۆبوونەوە.

بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی کارەبا، بڕیاردراوە بۆ هەر ناوچەیەک لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کە ماددەی 140 دەیانگرێتەوە، لیژنەیەکی تەکنیکی و ئیداریی تایبەت بە کارەبا پێکبهێندرێت.

لەبارەی ژمارەی پێوەری زیرەک و بەڕێوەچوونی کارەکانی جێگیرکردنی پێوەرەکە بۆ هاوبەشانی کارەبا، بریکاری وەزارەتی کارەبا ئاشکرایکرد “لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا نزیکەی 700 هەزار پێوەری کارەبا لەکۆی ملیۆنێک و 480 هەزار هاوبەش بەستراوە کە دەکاتە رێژەی 48٪ـی کۆی هاوبەشان، لەم دوو سێ ساڵەی دواییدا ژمارەی هاوبەشانمان بۆ نزیکەی یەک ملیۆن و 700 هەزار زیادیانکردووە و ئەمانەشی دێتە سەر.”

بەپێی پێشبینیی وەزارەتی کارەبا، ئەمساڵ پێوەری زیرەک بۆ سەرجەم هاوبەشانیان لە هەرێمی کوردستان ببەسترێت و ئەگەر تەواویش نەبێت بە رێژەی 90٪ تەواو دەبێت و سۆفتوێر و داتابەیسەکانیان تەواودەبێت.

هاوکات عەلی ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی پێوەری زیرەک لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستانی گوتووە، پێوەری زیرەک پرۆژەیەکی کاریگەرە و چەند سوودێکی هەبووە لەوانە:

– کەمکردنەوەی رێژەی بەفیڕۆچوونی وزەی کارەبا لەلایەن هاوبەشانەوە

– بەرزبوونەوەی رێژەی پێدانی کارەبای نیشتمانی

– کەمکردنەوەی کاریگەریی موەلیدە ئەهلییەکان بەهۆی کەمکردنەوەی خەرجیی هاوبەشانی موەلیدەکان بۆ 5 هەزار دینار لە مانگێکدا، لەکاتێکدا لە عێراق 10 بۆ 15 هەزار دینارە

– کەمبوونەوەی پیسبوونی ژینگە

– کەمبوونەوەی کێشەی هاونیشتمانیان لەرووی وزەی کارەبا و زیادبوونی متمانەیان بە کارەبای نیشتمانی

– خوێندنەوەی پێوەرەکان بەبێ هەراسانکردنی هاونیشتمانیان و لە دەرگەدانیان.

– کەمکردنەوەی سەرپێچی

– دادپەروەری لە هەژمارکردنی وزەی بەکارهاتوو، پسووڵەی کارەبا مانگانەیە، پێشتر دوو مانگ جارێک بوو

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi