“هه‌ڤپه‌یمان پشته‌ڤانێن هه‌رێما كوردستانێ نه”
ئەورووپا-KDP. info-
بۆ دووه‌م جار له هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان هه‌ر پێنچ ده‌وڵه‌تی زلهێزی دنیا ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا و فەره‌نسا و ئیتاڵیا و به‌ریتانیا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا سه‌ركۆنه‌ی هێرشكرنه سه‌ر هه‌ولێریان كردووه و پشتیوانیی خۆیان بۆ كوردستان دووپات كرده‌وه.
له‌و بارەیەوه د. دلاوه‌ر ئاژگه‌یی، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: “بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی له‌و شێوازه له كاری دیپلۆماسی و پێوه‌ندییە نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ئاسایی و نۆڕماڵ نییه کە پێنچ ده‌وڵه‌تی زلهێز بێن پێكه‌وه به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ركه‌ن بۆ پشتگیریكردن له هه‌رێمێك، ئه‌مه په‌یامێكی گرنگی پشتیوانییه بۆ كوردستان و ئه‌و ئاستی پێوه‌ندییه‌ی ده‌وڵه‌تان هه‌یانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وه دووپات ده‌كه‌نه‌وه لای ئه‌وان گرنگه كوردستان ئاسایشی ئه‌منی و سیاسیی هه‌بێت له چوارچێوه‌ی عێراقیش ڕۆڵی گرنگ بگێڕێت”.
زیاتر ده‌ڵێت: “په‌یامه‌كه ئاڕاسته‌ی ته‌نها كوردستان نه‌كراوه، ئاڕاسته‌ی جیهانی ده‌ره‌وه كراوه، ئاڕاسته‌ی دۆستان و نه‌یارانی كوردستان كراوه، ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئێمه‌ن به زه‌رووریان زانیوه په‌یامی هاوبه‌شیان هه‌بێت تاكوو به ڕوونی به هه‌موو لایه‌ك بگات کە هه‌رێمی كوردستان ته‌نها نییه، دۆست و هاوپه‌یمان و هاوبه‌شی هه‌یه و له كاته ته‌نگانه‌كان له‌گه‌ڵین، هێرشه‌كه تیرۆریستی بووه بۆ سه‌ر هه‌ولێر و گرنگیی ئه‌وه ده‌رده‌خات هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی بچووك، یان گه‌وره بێت هاوپه‌یمانان به‌هه‌ندی وه‌رده‌گرن، به ناردنی په‌یامه‌كه به ڕوونی به بكه‌ران و ئه‌وانه‌شی له‌پشتیانن گوترا، ئه‌گه‌ر پلانی دوورمه‌ودا دژی كوردستان داڕێژرابێت پێیان ده‌ڵێن ئێمه له‌گه‌ڵ كوردستانین و پشتیوانیی ده‌كه‌ین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: “له هێرشی پێشووش بۆ سه‌ر هه‌ولێر به‌یاننامه‌ی ده‌وڵه‌تان بۆ پشتیوانیی هه‌ولێر هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌م په‌یامه‌ی ئه‌م جاره به‌هێزتر و ڕوونتره، ده‌نگدانه‌وه‌ی باشی هه‌بووه، كوردستان له چوارچێوه‌ی هه‌رێمبوون ده‌رباز بووه له زۆر وڵاتی سه‌ربه‌خۆ سه‌ربه‌خۆتره، له ڕووی بڕیار و پێگه‌ی جوگرافی و سیاسی و ئه‌منییەوە به‌تایبه‌تی كاتێك دنیای ده‌ره‌وه پێویستیان به كوردستان بوو بۆ شه‌ڕی داعش، كوردستان توانی به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌غدا هاوكاریی بكات و ڕێگریشی لێ ده‌كرد چه‌كی پێ بگات، له‌سه‌ر پێی خۆی ڕاوه‌ستا و شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشی كرد، تایبه‌تمه‌ندیی ده‌وڵه‌تبوونه وای كرد ده‌وڵه‌تان له‌و ئاسته مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كوردستان بكه‌ن”.
دووپاتی كرده‌وه: “به‌پێی ئه‌زموونی كاری به‌رده‌وامم جێگای پرسیار بوو لای به‌شی سه‌ربازیی ده‌وڵه‌تان بۆ چی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له نێوان هێزی پێشمه‌رگه باشتر و سه‌ركه‌وتووتره له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان تاوه‌كوو پێوه‌ندیی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ زۆر وڵاتی تری سه‌ربه‌خۆ له ناوچه‌كه، كوردستان وه‌ك نیمچهدهوڵهتێك ته‌ماشا ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له پێشوازیی سه‌رۆكه‌كانی كوردستان ده‌رده‌كه‌وێت بۆ وڵاتان، یان شانده‌كان دێنه عێراق كه قاچێكیان له به‌غدایه و قاچه‌كه‌ی تریان له هه‌ولێره، كوردستان ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی تێدایه”.
له كاتی ڕێفراندۆم و له دوای ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم بوومه، ده‌توانم ئه‌وه بڵێم پێوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تیی كوردستان لاواز نه‌بووه، ئه‌وه‌ی وای كرد سه‌ردانه دیپلۆماسییه‌كان كه‌م بێت بۆ هه‌ولێر، ئه‌وه نه‌بوو گه‌مارۆی نێوده‌وڵه‌تی خرابێته سه‌ر. ئه‌و گه‌مارۆ بوو به‌غدا خستییه سه‌ر كوردستان و فڕۆكه‌خانه‌كانی داخست، هه‌ر له دوای ڕێفراندۆم وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگریی ده‌وڵه‌تانی فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا هاتنه به‌غدا و ڕاسته‌وخۆ هاتنه هه‌ولێریش، پێوه‌ندییه‌كان ستراتیژی و دوورمه‌ودان.” نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا وای گوت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی