ب ههلكهفتا سهرێ سالا نوو گەشتیار قهستا ھەرێما كوردستانێ دكن
K24 – ھەولێر
ھاتنی گەشتیاران لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بۆ ھەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەشداریکردنیان لە ئاھەنگەکانی سەری ساڵ روو لە زیادبوونە، کۆمپانیاکانی گەشتیاریش خراپی بارودۆخی عێراق و بەردەوامی خۆپیشاندانەکان و ئارامی و سەقامگیری سیاسیی و ئەمنی ھەرێمی کوردستان، بە ھۆکاری سەرەكی بۆ ھاتنی گەشتیاران دەزانن.
عەبدوڵڵا ئەلیاس، خاوەنی یەکێک لە كۆمپانياكانى گەشتیاریە و گەشتیار بۆ ھەرێمی کوردستان دەھێنێت ئەو دەڵێت، لە ماوەی 15 رۆژی رابردوودا بەردەوام گەشتیارى لە شارەکانی بەسره و زیقار و بەغدا و ئەنبار و نەجەفەوە هێناوه.
ئاماژەی بەوەشدا، رۆژانە زیاتر لە 2 ھەزار گەشتیار دەھێننە ھەرێمی کوردستان.
گوتیشی: “ئێمە لە بەرێڕەوە گەشتیار دەھێنین گەشتیارێکی زۆر سەردانمان ئەکەن، بۆ ئەوەی لە رێگەی ئێمەوە گەشت بکەن، بۆ ھەرێمی کوردستان ئێمە رۆژانە گەشتیار دەھێنین بۆ کوردستان. سوپاسی برایانی ئاسایش دەکەین ھەموو ئاسانکارییەکمان بۆ دەكەن”.
لەگەڵ نزیكبوونەوە لە سەری ساڵی نوێ، بازگەکانی ھەولێر جمەیان دێت لە گەشتیار، ھەموو رێکارێکی ئەمنیش گیراوەتەبەر بۆ ئاسانکاری گەشتیاران، دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستانيش لە بازگەکان لەسەر شوێنە گەشتیارییەکانی ھەرێمی کوردستان رێنمايی بە گەشتیاران دەدەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی