فینله‌ندا هێزێن خۆ ژ عێراقێ ڤه‌دگوهێزته هه‌رێما كوردستانێ
باسنيوز:
حكوومه‌تی فینله‌ندا بڕیاری داوه بۆ ساڵی نوێی زایینی هێزه سه‌ربازییه‌كانی له عێراقه‌وه بگوازێته‌وه و لە هه‌رێمی كوردستان جێگیریان بکات.
بەپێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی (Yel)ی فینله‌ندی، نزیكه‌ی ٨٠ سه‌رباز و ڕاوێژكاری سه‌ربازیی فینله‌ندی له سه‌ره‌تای ساڵی٢٠٢٠ه‌وه بنكه‌كانیان له عێراق جێ ده‌هێڵن و ده‌گوازرێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانی فینله‌ندا ئاشكراشیان كردووه كه هێزه‌كانیان له هه‌ولێر جێگری ده‌بن و وه‌ك به‌شێك له هاوپه‌یمانێتیی دژ به داعش، هاوكاریی سه‌ربازی و ڕاوێژكاری پێشكه‌ش به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن.
دوابه‌دوای دامه‌زراندنی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، ساڵی ٢٠١٥ فینله‌ندا چووه ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌وه و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی بۆ ڕاهێنانی هێزه عێراقییه‌كان ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته كرد.
وه‌ك له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، به‌شێك له ئه‌ركه‌كانی سه‌ربازه فینله‌ندییه‌كان مه‌شق و ڕاهێنان ده‌بێت به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ئاماده‌كردنی به‌ره‌یه‌كی به‌هێز دژ به ئەگەری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی