حكوومه‌تا هه‌رێمێ رۆژێن بێنڤه‌دانا سەرێ سالێ راگەهاندن
كوردستان تى ڤى:
لە راگەیەندراوێكدا سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد كە بە بۆنەی سەری ساڵەوە لە 25ی ئەم مانگە تا چواری مانگی داهاتوو پشووی فەرمی دەبێت.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی گوته‌بێژی حكومه‌ت:
د. جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی جه‌ژنی له دایکبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح له خوشك و برا كریستیانه‌كان و سه‌ری ساڵی نوێ له هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كات.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح و سه‌ری ساڵی نوێی زایینی، له رۆژی چوارشه‌ممه 25/12/2019 ده‌بێته پشووی فه‌رمی له سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا رۆژی شه‌ممه، 4/1/2020، به‌و جۆره‌ش رۆژی یه‌كشه‌ممه 5/1/2020، ده‌وامی فه‌رمی ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی