نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایێ ل بۆریس جۆنسۆن دكت
باسنيوز:
ئەمڕۆ هەینی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە پەیامێكدا پیرۆزبایی له بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زيرانی بەریتانیا كرد به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پارتی پارێزگارانه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا.
نێچیرڤان بارزانی نووسیویەتی “جه‌نابى سه‌رۆك وه‌زيران بۆريس جۆنسۆن سه‌رۆكى پارتى پارێزگارانى به‌ريتانيا، به گه‌رمى پيرۆزباييتان لێ ده‌كه‌م بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌يه‌ى پارته‌كه‌تان، پارتى پارێزگارگارانى به‌ريتانيا له هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌ماندا به‌ده‌ستى هێنا. هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ خۆتان و پارته‌كه‌تان ده‌خوازم”.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەیدا هەروەها ئاماژەی بەوە داوە “ئه‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌يه و به‌ده‌ستهێنانى متمانه‌ى گه‌لى به‌ريتانيا، نيشانه‌ى بڕوا و پشتگيريى گه‌له‌كه‌تانه له سه‌ركردايه‌تى و ڕوانينى خۆتان و پارته‌كه‌تان بۆ ئێستا و داهاتووى به‌ريتانيا. ئێمه له هه‌رێمى كوردستان به ڕێز و پێزانينه‌وه له هاوكارى و پشتگيرييه‌كانى به‌ريتانيا بۆ گه‌لى كوردستان ده‌ڕوانين و به په‌رۆشه‌وه خوازيارى په‌ره‌پێدانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانمانين”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی