حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

هۆلەندا هاريکاريا ئابووری دێ پێشكێشى قوربانیێن دەستێ داعش ل هەرێما کوردستانێ کت

هۆلەندا هاريکاريا ئابووری دێ پێشكێشى قوربانیێن دەستی داعشێ ل هەرێما کوردستانێ کت

باسنیوز:

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا لەگەڵ جێگری بەڕێوەبەری گشتی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا و بەرپرسی دیسکی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا کۆبووەوە.

‏ لە سەردانێکی فەرمی بۆ هۆڵەندا، د. دلاوەر خالید ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا بە یاوەری شاندێکی نوێنەرایەتی سەردانی وەزارەتی دەرەوەی هۆلەندای کردو لە لایەن باڵیۆز ئان لوێما، جێگری بەڕێوەبەری گشتی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا و بەڕێز سیمۆنێ بەرپراسی، بەرپرسی دیسکی عێراق لە وەزارەتی ناوبراو کۆبووەوە.

‏د. دلاوەر ئاژگەیی بە تێروتەسەلی باسی لە بارودۆخی سیاسی و ئاسایش لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد و دیدی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە سەر کۆی ڕووداوەکان ڕوونکردەوە، یەکێک لە گرنگترین پرسە تاوتوێکراوەکانیش مەترسی سەرهەڵدانەوەی تیرۆرستانی داعش بوو لە بەشە جیاجیاکانی عێراق و ناوچەکە بە گشتی.

‏هاوکات لە کۆبوونەوەکە سیاسەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو کوردستانێکی بەهێزتر خستەڕوو، وە تیشکی خستەسەر هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێم لە پێناو چاکسازی و ڕیفۆرم و گەیاندنی خزمەتگوزاری زیاتر بە هاووڵاتیان.

هەروەها بە وردی باسی لەو هەنگاو و دیدارانە کرد کە نوێنەرایەتی لە ماوەی ڕابردوودا لەگەڵ زانکۆکانی هۆڵەندی ئەنجامی داوە لە پێناو دروستکردنی پەیوەندی بەهێز لە نێوان زانکۆکانی هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان، بە تایبەتیش سیاسەتی حکوومەت بۆ گرینگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ. بۆ ئەم مەبەستەش داوای لە حکوومەتی هۆڵەندا کرد پشتگیری لە هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێم بکات بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی تایبەت لە لایەن زانکۆکانی هۆڵەندا لە بواری کشتوکاڵی پێشکەوتوو و بەرزکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی و پیشەسازی، هەروەها ئاسانکاری زیاتر بۆ پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی هەرێم.

‏پرسی هاتنی پەنابەران بەشێکی تری گفتوگۆی دانیشتنەکە بوو، کە تیایدا نوێنەری حکوومەتی هەرێم باسی لە هاتنی شەپۆڵێکی تری پەنابەران بۆ هەرێمی کوردستان کرد، وە داوای هاوکاری و پشتگیری حکوومەتی هۆڵەندا کرد بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ڕێکخراوە ناحکوومییەکان لە هەرێم بە شێوەی ڕاستەوخۆ هاوکاری پێشکەش بە پەنابەران بکات.

‏لە لای خۆیەوە، باڵیۆز ئان لوێما هەوڵەکانی هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند و ئاماژەی بەو ڕاستیە کرد کە لە ئێستادا پەیوەندیەکانی نێوان هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی باش تێپەردەبن و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری و پشتگیری لە بواری پێشخستنی کشتوکاڵ و مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی پرۆگرامەکانی ناتۆ دووپاتکردەوە کە لە ساڵی داهاتووی ٢٠٢٠ دەستپێدەکەن.

هەروها ئاماژەی بەوە کرد کە بڕیارە هۆڵەندا بریار لەسەر هاوکاریی ئابووری بۆ قوربانیانی دەستی داعش لە هەرێمی کوردستان بدات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi