نێچیرڤان بارزانی: دخوازين كۆمەلگەها نێڤ دەولەتی تاوانبارێن جینۆسایدان سزا بدهن
وشه:
رۆژی جیهانی یادكردنەوە و رێزگرتن لە قوربانیانی جینۆساید، هاوكاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر ئازادكردنی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش لە عێراق كە دوایین جینۆسایدیان دژ بە مرۆڤایەتی و كوردانی ئێزیدی تۆمار كرد. نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات تاوانكارانی جینۆساید بە سزا بگەیەنن.
ئەمڕۆ دووشەم نۆی كانوونی یەكەم، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تویتەری تایبەتی خۆیدا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی رۆژی جیهانی یادكردنەوە و رێزگرتن لە قوربانیانی جینۆساید رای گەیاند، بەڕێزەوە یادی قوربانیانی جینۆساید لە كوردستان و جیهان دەكەینەوە و سڵاو و دروود بۆ گیانی پاكیان دەنێرین.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەو رۆژەدا داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد كار بكەن بۆ رێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی جینۆسایدەكان و سزای تاوانكارانیش بدەن.
داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین تاوانكارانی جینۆساید بە سزا بگەیەنێت
نەتەوە یەكگرتووەكان لە مانگی ئەیلوولی 2015 بڕیاریدا رۆژی نۆی كانوونی یەكەمی هەموو ساڵێك وەك رۆژی یادكردنەوەی قوربانیانی جینۆساید لەسەر ئاستی دنیا بناسێنێت، ئەو رۆژە، رۆژی ساڵوەگەڕی رێككەوتننامەی ساڵی 1948ـە كە 193 وڵات واژوویان لەسەر كردووە بۆ رێگرتن لە كۆمەڵكوژی و بە سزا گەیاندنی بكەرانی.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرس ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە پەیامێكی كورتدا كە ماڵپەڕی فەرمی نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاوی كردووەتەوە رای دەگەیەنێت، لە كاتێكدا ئەو یادە دەكەینەوە كە رەگەزپەرستی رووی لە پەرەسەندنە، توندڕۆیی بەرانبەر بە موسڵمانان كوێرانە ئەنجام دەدرێت، رق لێبوونەوە لە بێگانەكان پەرەی سەندووە و دەشڵێت، وەرن با پابەندیمان دووپات بكەینەوە لە بەئەنجام گەیاندنی یەكسانی و پاراستی كەسایەتی هەموان”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی