باران بارين و بەفر دێ دبەردەوام بن
رووداو-هەولێر
بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە تاوەكو رۆژی هەینی باران و بەفر لەناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە. پلەی گەرما بۆ سفر و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بۆ 10پلە ژێر سفر دادەبەزێت.
فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دووبارە ناجێگیریەك لە كەشوهەوای كوردستاندا روودەداتەوە و لەئەمڕۆ یەكشەممەوە نمە باران دەستپێدەكات، رۆژانی دوای ئەوە بەفر لەناوچە شاخاوییەكان دەبارێت و بۆ رۆژی پێنجشەممەش ئەگەر زۆرە بەفر سەنتەری شارەكانیش بگرێتەوە”.
بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، باسی لەوەشكرد: “بەهۆی ئەو شەپۆلەوە پلەی گەرما زۆر دادەبەزێ بەتایبەت لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە، بەجۆرێك لەناو شارەكان پلەی گەرما بۆ سفر و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بۆ 10پلە ژێر سفر دادەبەزێ”.
فازڵ ئیبراهیم، ژمارەی رۆژەكانی باران بارین لە سێ مانگی كۆتایی ساڵەكانی 2017 و 2018 لە سێ پارێزگای هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات و دەڵێت “لە هەولێر لە سێ مانگی كۆتایی ساڵی 2017، 11رۆژ باران بارین هەبووە، بەڵام لە 2018 بووەتە 37رۆژ لە سلێمانی لە 15رۆژەوە بووەتە 42رۆژ لە دهۆكیش لە 17 رۆژەوە بووەتە 43رۆژ”.
ئەمساڵ رێژەیەكی زۆر باران باریوە لەكاتێكدا كۆی گشتی باران بارینی هەموو ساڵی رابردوو لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەم جۆرە بووە، لە سلێمانی 836.6ملیم، لە هەڵەبجە 535.6ملیم، لە دهۆك520.7 ملیم، لەهەولێر 437.6ملیم و لە كەركووك 279.5ملیم باران باریوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی