مه‌رجێن پێدانا 100 موچان ب فه‌رمانبه‌ران دئێنه به‌لاڤكرن
SNN:
بانكێكی عیراق مه‌رجه‌كانی پێدانی 100 موچه به‌فه‌رمانبه‌ران و پێدانی 40 ملیۆن دیناریش به‌هاوڵاتیان ئاشكراده‌كات و ڕاشیدهگهیهنێت، “به‌ڕێژه‌ی 4% سودی ده‌چێته‌سه‌ر”.
بانكی ڕافیده‌ین ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ی 1ی 2019 له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، به‌رده‌وامن له‌پێدانی قه‌رزی 100 موچه به‌فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان، مه‌رجه‌كانی پێدانی ئه‌و قه‌رزه‌شی ئاشكراكردوه.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، “موچه‌ی 100 مانگ به‌فه‌رمانبه‌ران ده‌ده‌ین به‌و مه‌رجه‌ی له 75 ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت، بۆ هاوڵاتیان و ئه‌وانه‌ی فه‌رمانبه‌ر نین به‌بڕی 40 ملیۆن دینار قه‌رزیان پێده‌درێت”.
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا مه‌رجه‌كانی پێدانی ئه‌و قه‌رزه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئاشكرایكردوه، “قه‌رزه‌كه به‌وكه‌سانه ده‌درێت كه ده‌یانه‌وێت یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون دروستبكه‌ن، ڕێژه‌ی سوده‌كه‌شی 4% ده‌بێت، ناشبێت ئه‌و زه‌ویه‌ی قهرزهكهی له‌سه‌ر وه‌رده‌گیرێ له 200 مه‌تر كه‌متربێت”.
ڕونكردنهوهی زیاتریشی سه‌باره‌ت به‌ڕاگرتنی پێدانی ئه‌و قه‌رزه له‌ماوه‌ی ڕابردوداو ڕاگهیاندوهو ئاماژه‌ی بهوهكردوه، “هۆكاره‌كه‌ی بۆ چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌و ڕێكارێكی تایبه‌ت به‌خۆیان و ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌و قه‌رزه سودمهندبوبون ده‌گه‌ڕێته‌وه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی