حوزه‌یران 21, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئەمریكا: ئۆپراسیۆنا عەفرینێ هەولێن دژى داعش ژناڤ دبه‌ت

ئەمریكا: ئۆپراسیۆنا عەفرینێ هەولێن دژى داعش ژناڤ دبه‌ت

وشه‌:
رێكس تیلرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رای گەیاند، ئۆپراسیۆنی عەفرین كە لەلایەن توركیاوە جێبەجێ كراوە، كۆششی نێودەوڵەتی لەشەڕی دژ بە داعش لەناو دەبات.

ئەمڕۆ سێشەم لە میانەی بەشداربوونی لە كۆنگرەی ئاوادانكردنەوەی عێراق لە كوێت، رێكس تیلرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، لە وتەیەكدا باسی چەند بابەتێكی پێوەستدار بە ناوچەكە كرد.

لە بارەی ئۆپراسیۆنی توركیا دژ بە عەفرین، رێكس تیلرسن گوتی، ئۆپراسیۆنی عەفرین كە هێزەكانی توركیا لە باكوری رۆژئاوای سووریا ئەنجامی دەدەن، كۆششی جەنگی دژ بە داعش لەناو دەبات. ئەمە چەندین جارە تیلرسن ئەم قسەیە دووپات بكاتەوە و پێشتریش بەرپرسانی ئەمەریكا داوایان لە توركیا كردبوو، سەرنجی بەلای جەنگی دژ بە داعش بێت.

تیلرسن روونی كردەوە، كاتێك لەم چەند رۆژەدا سەردانی توركیا دەكات لەگەڵ بەرپرسانی توركیا باس لەوە دەكات كە چۆن سەرنجیان بخەنەوە سەر شەڕی دژ بە داعش.

لە بارەی داعشەوە رێكس تیلرسن ئاماژەی كرد، داعش لە ئەنجامی بارودۆخی جەنگی سووریا و عێراق دروست بووە”. دواتر ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كاتێك ئێستە داعشی دەسەڵاتی نەماوە ئەمەریكا كار بۆ ئاودانكردنەوەی عێراق دەكات و پشتگیری وڵاتەكەی بۆ عێراق دووپات كردەوە.

سەرچاوە/ سپوتنیك

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi