پهيڤدارێ حكوومەتێ: هیڤيدارین بەغدا مووچێ وەزارەتێن دى ژى بهنێرت
وشه:
گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوایین ڕوونكردنەوە لەسەر ناردنی مووچەی دوو وەزارەتی حكوومەتی هەرێم لەلایەن بەغداوە دەخاتە ڕوو و دەڵێت هیوادارین مووچەی وەزارەتەكانی تریش بنێردرێت.
ئەمڕۆ چوارشەم سێی كانوونی دووەم، سەفین دزەیی گوتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمەریكا ڕای گەیاندووە، ئێستە باس لە ناردنی مووچە ناكرێت بەڵكو ئەوەی هەیە پێكهێنانی لیژنەیەكە لە بەغدا لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرە گشتییەكان بەمەبەستی پێداچونەوەی میلاكی وەزارەتەكان بۆ ئەو مەبەستەیش داوای نوێنەری وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەیان لە هەرێمی كوردستان كردووە و نووسراوی فەرمی حكوومەتی عێراقی لەو ڕوەوە ئاڕاستەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرا، هەروەها حكوومەتی هەرێمیش ڕەزامەندی نواند لەسەر ناردنی بەڕێوەبەری پلاندانان لە هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە.
دزەیی زیاتر گوتی، ئێمە لە سەرەتای ئەو ناكۆكییانە و بڕینی بەشە بودجەی هەرێم بەردەوام لە هەوڵی ئەوەداین، كە كێشەكان بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێت، بۆیە ئێستە بەغدا ئەو هەنگاوەی ناوە ناكرێت ئێمە گومانی لێ بكەین.
گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر گوتی، هیوادارین بەغدا مووچەی ئەو وەزارەتانە و وەزارەتەكانیش بنێرێت، چونكە ناردنی مووچە و بەشە بودجە و شایستە دارایییەكانی هەرێم واتەی جێبەجێكردنی دەستوور و ئەو ڕێكەوتننامانەی پێشتر لەنێوان بەغدا و هەولێردا هەبووە.
لە سەرەتای ساڵی 2014 حكوومەتی عێراق بە بڕیارێكی سیاسی بەشە بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی بڕی.
سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریكا
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی