هەفتيا داهاتى کۆمسیۆن و پەرلەمان و حکوومەت دێ کۆمبن
هه‌ولێر-KDP.info-
ئەندامێکی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، حه‌فته‌ى داهاتوو كۆمسیۆن و په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ده‌ستنیشانكردنى ڕۆژێك بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌رێمى كوردستان كۆ ده‌بنه‌وه .
(سه‌یاح كووره‌چى)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ”بڕیاره حه‌فته‌ى داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان حكوومه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مانى كوردستان و كۆمسیۆن به‌ڕێوە بچێت و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕۆژێك بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم و په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستنیشان ده‌كرێت.”
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا تا چه‌ند كۆمسیۆن ئاماده‌یه بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له‌م ماوه‌یه؟ (كووره‌چى) ده‌ڵێت: ”ئاماده‌كارییه‌كان وەک كاره لۆجستییه‌كان زۆربه‌ى كراوه و ئاماده‌یه، هه‌روه‌ها كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌ران و به‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌كانیش ڕاهێنانیان كردووه، به‌ڵام دوو شت بۆ ئێمه گرنگه، له‌وانه تۆمارى ده‌نگده‌ران ئاماده بێت و پاك بكرێته‌وه، كه هیچى واى نه‌ماوه ته‌واو بێت، له‌گه‌ڵ بودجه‌ش ئاماده بێت، ئه‌مه‌ش جه‌نابى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یى ده‌ربڕیوه بۆ بودجه و بۆمان دابین بكه‌ن، كه بڕه‌كه‌ى 23 ملیۆن دۆلاره، كه‌واته وه‌كو كۆمسیۆن ئاماده‌ین، له ماوه‌ى 120 ڕۆژدا، بگره كه‌متریش، ده‌توانین هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ین.”
ئێواره‌ى ڕۆژى یەکشەممە 17-12-2017، (نێچیرڤان بارزانی)، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی یادداشتێکی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستاندا، نامەیەکی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کرد و داوا لە پەرلەمانی کوردستان دەکات ڕێکاری یاسایی‌ی پێویست بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان بگرنەبەر کە لە ماوەی سێ مانگ تێپەڕ نەکات، له‌نامه‌كه‌شیدا ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ماوه‌ی سێ مانگدا ڕاگه‌یاندووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی