لە کەلار گەنجهك دوو خوشکێن خۆ دکوژت
رووداو – هەولێر
نێوەڕۆی ئەمڕۆ (چوارشەمه، 3-1-2018) گەنجێک لە کەلار دوو خوشکی خۆی کوشت و زاواکەیشی بریندار کرد.
رائید علی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند “لەگەڕەکی سەدماڵی قەزای کەلار، گەنجێک بە دەمانچە تەقەی لە خوشک و زاوایەکی کردووە، لەئەنجامدا دوو خوشکی خۆی کوشتووە و زاواکەشی بریندار کردووە”.
دوای گەیشتنی مەفرەزەکانی 104ـی کەلار بۆ شوێنی رووداوەکە، بەپێی راگەیەنراوەکەی گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان “تەرمەکان و بریندارەکە بۆ بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار گوازراونەتەوە و چارسەری پێویست بۆ بریندارەکە کراوە”.
پۆلیسی گەرمیان هەروەها ئاماژەی بەوە داوە ئیستا روون نییە هۆکاری رووداوەکە چی بووە، پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و تاوانبار هەڵاتووە، هەروەها گەڕان بەدوای تاوانبارەکەدا دەستی پێکردووە.
2017 ساڵێكی تووندوتیژ بوو بۆ ژنانی كوردستان
کوشتنی ئەو دوو خوشکە لەلایەن براکەیانەوە لەکاتێکدایە؛ 2017 ساڵێكی پڕ لە تووندوتیژی بوو بۆ ئافرەتان. بەپێی ئاماری 10 مانگی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، كە لە ماڵپەڕەكەیان بڵاوكراوەتەوە، ئاستی تووندوتیژی بە هەموو جۆرەكانییەوە بەراورد بە 10 مانگی ساڵی 2016، بەڕێژەی 30.5% زیادی كردووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی