رێباز حەملان پۆستێ وەزارەتا دارایی وەرگرت
ZNA- ھەولێر
رێباز حەملان، وەک کەسایەتییەکی سەربەخۆ وەک وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەستبەرکاربووەوە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “رۆژی چوارشەممە 13-12-2017، رێباز حەملان وەک کەسایەتییەکی سەربەخۆ وەک وەزیری دارایی و ئابووری دەستبەکاربووەتەوە”.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی دووشەممە 18-9-2017، رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان وازهێنانی لە بزووتنەوەکە راگەیاند.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی