ل سلێمانيێ گهنجهكى خۆ كوشت
K24 – سلێمانی
شەوی رابردوو مێرمنداڵێك لە گەڕەكی باخانی شاری سلێمانی بە گولـلە خۆی كوشت.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، شەوی 25 حوزەیرانی 2017 مێرد منداڵیك لەگەڕەکی باخان لە شاری سلێمانی کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا.
بە گوێرەی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، مێرد منداڵەکە ناوی (م ، م ، ر ) و تەمەنی 14 ساڵە، لەگەڕەکی باخان نزیک قوتابخانەی یەکێتیی کچان بە گولـلە خۆی كوشتووە.
لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە، دوای گەیشتنی دەستبەجێی ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری شاری سلێمانی کراوەو لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە و بۆ زانینی ھۆكاری خۆ كوشتنی ئەو مێرمنداڵە.
سەركەوت ئەحمەد گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، به كوردستان24 راگه ياند: “ئەو مێردمنداڵه به چەكی كلاشينكوف كۆتایی به ژياني خۆی هێناوه و تائێستا دڵنيانين لەوەی كه ئايا فیشەكی لە دەست ده رچووه ياخود خۆكوژی بووه، بۆيه تا ئێستا لێكوڵينه وه له رووداوەكه بەردەوامە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی