بکۆژێ ژن و زه‌لامێ وێ هاتنه دەسته‌سه‌ركرن
باسنيوز:
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكی پۆلیسی هه‌ولێر، بكوژی ژن و مێرده‌كه‌ی هه‌ولێر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كراوه و دانیشی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت :” شەوی ڕابردوو کاتژمێر (٤:٣٠) پۆلیس ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە شاره‌دێی پیرزین، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو، دەرکەوت کەوا هاوڵاتی (س. ا. ع ) هەڵساوە بە کوشتنی ژن و مێردێک”.
بەپێی زانیارییەکان، کوژراوەکان خەڵکی شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستانن و لە گەڕەکی زێڕین لە شاری هەولێر نیشتەجێ بوون، درەنگانی شەوی چوارشەممە 26.4.2017، لەلایەن دراوسێکەیان کە “پۆلیسی ھاتوچۆیە”، لە سەربانەوە چووەتە خوارەوە و 17 گوللـەی تەفاندووە و لە ئاکامدا ژن و مێردەکەی کوشتووە و هێزە ئەمنییەکان دەستگیریان کردووە.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی پۆلیس، پیاو و ژنه كوژراوه‌كه ناوەکانیان (سەیدۆ محمد گوڵین) تەمەن (24) ساڵ و (ئەمەل جمیل نجمی) تەمەن (21) ساڵ‌و، پۆلیس هەڵسا بە دەستگیر کردنی تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی و دانیناوه بە ئه‌نجامدانی تاوانەکەی، دۆسیەی لێکۆڵینەوەشی بۆ کرایەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی