به‌رپرسه‌كێ كۆمسیۆنێ: هەر ده‌مه‌كى داخواز ژ مه بێته كرن پرسا ریفراندۆمێ دێ به‌حس كه‌ين
باسنيوز:
بەرێوبەرێكی گشتیی لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی، ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەگەر داواکاریی پێشکەش بکرێت، کۆمسیۆن تاوتوێی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ده‌كات، ڕاشیدهگهیهنێت، بەبەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمان، تێچووی ڕیفراندۆم کەمترە.
کاروان جەلال، بەرێوەبەری گشتیی لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی كوردستان، بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند :” بۆ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك، پێویسته لایەنی پەیوەندیدار به فه‌رمی داواکاریی بداتە کۆمسیۆن بۆ خۆئاماده‌كردن و گرتنه‌به‌ری ڕێكاری پێویست به‌و هه‌ڵبژاردنه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمسیۆن بڕیاری خۆی له‌باره‌وه بدات”.
گوتیشی : “پرسی ریفراندۆم زۆر گرنگە، ئەمڕۆ جیهان بۆ لەناوبردنی تیرۆر و داعش هەماهەنگن، ئێستاش داعش بەرەو کۆتایی دەڕوات، ناوچەکە لەبەردەم گۆڕانکاری گەورە دایە، دەرفەتێکی باش رەخاساوە بۆ خەڵکی کوردستان بۆ ئەوەی بتوانێت خۆی رێکبخاتەوە و داواکاری خەڵکی کوردستان لەرێگای ڕیفراندۆمه‌وه بە جیهان و دەوروبەر بگەیەنێت”.
لەبارەی پرسی ڕیفراندۆم له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ر گشتییه، گوتی : ” له کاتی خۆیدا کۆمسیۆن وەڵامی ئەو پرسەش دەداتەوە، ئیستا کۆمسیۆن لەسەروبەندی ئەوەیە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بكات، دوای ئەوەی لایەنی پەیوەندیدار داوا لە کۆمسیۆن دەکات هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ئەنجام بدرێت، حکوومەتیش خه‌رج و بودجەی بۆ هەڵبژاردنەکان تەرخان کردووە”.
ئەوەشی خستەروو، هەرچەندە بودجەی ڕیفراندۆم تەرخان نەکراوە هەڵبەت تێچووی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بەبەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی دیکە کەمتر دەبێت، ئەم پرسەش پەیوەستە بەوەی کەی بریاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەدرێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی