حوزه‌یران 17, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

دیندار زێباری: ئاوارێن ناڤه‌راست و باشوورێ عێراقێ ل ھەرێما کوردستانێ ب زۆرى ناڤه‌گەرينين

دیندار زێباری: ئاوارێن ناڤه‌راست و باشوورێ عێراقێ ل ھەرێما کوردستانێ ب زۆرى ناڤه‌گەرينين 
ZNA- هەولێر

لە دوای ھێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر چەند ناوچەیەکی عێراق، ژمارەیەکی زۆری ئاوارەی ئەو ناوچانەی کەوتنە ژێردەستی داعش روویان لە ھەرێمی کوردستان کرد، و سەرەڕای قەیرانی ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە نزیکەی دوو ملیۆن ئاوارە و پەنابەر کرد و بەپێی توانا خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی پێشکەش کردوون، بەڵام ھەندێک لایەنی نێودەوڵەتی باس لەوە دەکەن کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەوڵی گەڕاندنەوەی زۆرەملێی ئەو ئاوارانە دەکات بۆ شوێنەکانی خۆیان بەتایبەتی لە پارێزگای کەرکوک.

لەم بارەوە د. دیندار زێباری سەرۆکی لیژنەی ھەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان رایگەیاند: لە دوای پرۆسەی ئازاد کردنی عێراق بە ھەموو ناسەقامگیری ئەمنی ناوچەکانیان بەردەوام خەڵکی ناوچەکانی خوارو و ناوەڕاستی عێراق روویان لە ھەرێمی کوردستان کردووە، چونکە سەقامگیری بەخۆیەوە بینیوە، لە دوای روودواوەکانی سوریا و ھێرشی تیرۆریستان داعش ئاوارە و پەنابەران بە لێشاو روویان لە ھەرێمی کوردستان کردو و ژمارەیان گەیشتە نزیکەی دوو ملیۆن و حکومەتی ھەرێم بەپێی توانای خۆی ھاوکاری کردن.

زێباری لەم بارەوە زیاتر وتی: لە دوای ئازادکردنەوەی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی داعش و لەبەر بوونی ئەو ناوچانەی لە نزیک ھێڵی تەماسی نێوان پێشمەرگە و داعش و بە ھۆی بۆمب بارانکردن و مینڕێژکردنی ناوچەکانیان لەلایەن تیرۆریستانی داعش و نەبوونی خزمەتگوزاری پێویست لەو ناوچانە، گەڕانەوەی خەڵکی ئەو ناوچانە بۆ سەر زێدی خۆیان کارێکی ئەستەم بوو، چونکە داعش بەردەوام ھەوڵی ھێرشکردنی دەدا ئەمەش ئاستەنگی زۆری بۆ ھێزی پێشمەرگە درووست دەکرد لە کاتی پێشرەوییەکانیان و ئەو کات چەند لایەنێکی نێودەوڵەتی رەخنە و گلەیی ئەوەیان لە حکومەتی ھەرێم دەکرد گوایە رێگرییان لێدەکات بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان، کەچی ئێستا باس لەوە دەکەن کە رێگایان پێنادرێ بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان، لە کاتێکدا خۆیان ئامادە نین بگەڕێنەوە.

سەبارەت بەو ئاوارانەی کە لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق روویان لە ھەرێمی کوردستان کردووە و بەتایبەتی لە شاری کەرکوک، زێباری وتی: تەنیا لە ساڵی ٢٠١٦ نزیکەی (٧٠٠٠) خانەوادەی عەرەب ھاتوونە کەرکوک و تا ئێستاش زیاتر لە نیو ملیۆنیان لەوێ ماونەتەوە کە زۆربەیان خەڵکی ناوچەی سەڵاحەددینن و ناگەڕێنەوە، و جگە لە پێشکەش کردنی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان پێیان و نیشتەجێ کردنیان ئەرکی لایەنە ئەمنییەکانیشی زەحمەت کردووە چونکە ئاوارەکانی ئەو شوێنانەی کە سوننە و شیعە تێکەڵن ئامادە نین بگەڕێنەوە، شوێنی وا ھەیە کە زیاتر لە ساڵ و نیوێکە ئازادکراونەتەوە و داعشی لێ نییە کەچی ئاوارەکانی ئەو ناوچانە ناگەڕێنەوە بۆ نموونە دیالا، بەڵام سەرەڕای ئەوەی کە قورساییەکی زۆری بۆ خەڵکی کەرکوک درووستکردووە و کاریگەریی ھەبووە لەسەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان پێیان وەک کارەبا، ئاو، قوتابخانە، رێگاوبان، دەرمان و نەخۆشخانە، بۆیە لایەنە پەیوەندیدارەکانی کەرکوک داوایان لە ئاوارەکان دەکەن، پەیوەندیی بە ئیدارەکانیانەوە بکەن بۆ گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان بەڵام سەرەڕای ئەوەش ئێمە کەسمان بە زۆر نەناردۆتەوە سەر زێدی خۆیان.

لە بارەی ئەو رێوشوێنانەی کە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوچە ئازادکراوەکان دەیگرنە بەر بەتایبەتی لە بازگەکانی نزیک ھێڵی تەماس د. دیندار زێباری وتی: بۆ راگرتنی ئارامی و سەقامگیری ناوچە ئازادکراوەکان ھەر لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی داعشەوە و بۆ رێگا گرتن لە دزە کردنی تیرۆریستان دەزگا ئەمنییەکان چەند رێوشوێنێکی تایبەت بەرامبەر بە گشت پێکھاتەکانی ناوچەکە دەگرنە بەر بە کورد وعەرەب و گشت پێکھاتەکانی ترەوە بەتایبەتی لە بازگەکان و خاڵەکانی پشکنین، سەبارەت بە دەستگیر کردنی گومان لێکراوانیش ئەو کەسانەی کە گومانی پەیوەندی کردنیان بە داعشەو لێ بکرێت دەزگا ئەمنییەکان بەپێی رێوشوێنی یاسایی ھەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکەن. سەبارەت بە پرۆسەی دەستگیر کردنیش ھیچ کەسێک بەبێ فەرمانی دادوەر و دوای رەزامەندی لیژنەی ئەمنی کە لە ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان پێکھاتووە دەستگیر ناکرێت و ھەر کەسێک لەلایەنی ھێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیر بکرێت بۆ ماوەی (٢٤) کاتژمێر دەمێنێتەوە بۆ لێکۆڵینەوە دواتر بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

زێباری ئەوەشی روونکردەوە کە لە پارێزگای کەرکوک لیژنەیەکی ئەمنی ھەیە پێکھاتووە لە (پارێزگار کە سەرۆکی لیژنەی ئەمنییە، جێگری پارێزگار (عەرەبی سوننەیە)،بەڕێوەبەری پۆلیس (کوردە)، ھەردوو ئاسایشی پارتی و یەکێتی، بەڕێوەبەری ھەواڵگری (تورکمانی شیعەیە)، بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوشار (تورکمانە)، بەڕێوەبەری موخابەرات (عەرەبی سوننەیە)، نوێنەری ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک). ئەرکی ئەم لیژنەیە پاراستنی ئەمنییەتی پارێزگاری کەرکوک ھەموو بڕیارەکان بە ھاوبەشی لە نێوان ئەندامانی ئەم لیژنەیە دەردەچێت لەوانەش ئەو بڕیارانەی پەیوەندییان بە دەستگیر کردنی گومانلێکراوانەوە ھەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi