هێرشهكا ههڤپەیمانان ل بەعاج داعشێ دکهتە ئارمانج
وشه
سەرچاوەیەکی تەناهی ئاشکرای کرد، لە هێرشێکی فڕۆکەی هاوپەیمانان لە شارۆکەی بەعاج لە ڕۆژئاوای موسڵ سێ گەورە یاریدەدەری ئەمیری ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش کوژراون.
ئەمڕۆ هەینی ۲۱ نیسان/ ئەپرێڵ، ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی عێراق “نینا” لەزاری ئەو سەرچاوەیە بڵاوی کردۆتەوە، فڕۆکەی هاوپەیمانان لە شارۆکەی بەعاجی ڕۆژئاوای موسڵ هێرشیان کردۆتە سەر بارەگایەکی نهێنی داعش و سێ لە گەورە یاریدەدەرانی ئەبوبەکر بەغدادی، ئەمیری داعشیان کوشتووە.
زیاتر روون کراوەتەوە، داعش لاشەی هەر سێ کوژراوەکەی گواستووەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری موسڵ، لەماوەی ئەو مانگەدا هاوپەیمانان چەندین سەرکردەی باڵای داعشیان لە عێراق و سووریا کردوەتە ئامانج و هەفتەی رابردوو کوژرانی یاریدەدەری یەکەمی بەغدادی لەلایەن پنتاگۆنەوە راگەیەندرا.
ڕێکخراوی داعش لەحوزەیرانی ساڵی ۲۰۱٤ ەوە تا ئێستا دەستی گرتوە بەسەر شارۆکەی بەعاج و له 17ی تشرینی یهكهمی 2016 هەڵمەتی ئازادكردنهوهی مووسڵ دهستی پێ كردوە بۆ ئازادکردنی ئەو شارە و تەواوی شارو شارۆکەکانی سەر بەپارێزگای نەینەوا، ولە 24ی كانوونی دووهمی ئهمساڵ توانرا بەشێ چهپی شارهكه له داعش پاك بكرێتهوه، له 19ی شوباتیش جهنگی ئازادكردنهوهی بهری راستی شارهكه دهستی پێ كردهوه و تا ئێسته جهنگهكه به سهختی بهردهوامه وچەندین گەڕەک وناوچەی گرنگی تیادا ئازادکراوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی