ب بریارا تره‌مپى، بنگه‌هێ ئاسمانیێ شه‌عیرات ل سوریا ب 59 مووشه‌كا هاته بوردۆمانكرن
كوردستان تى ڤى
ئه‌مڕۆ كاتژمێر چواری به‌یانی به كاتی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ریكا 59 مووشه‌كی نا به بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی و ئاسمانی رژێمی سووریا له پارێزگای حومس.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌و هێرشه‌دا چوارده فڕۆكه‌ی سووریا تێكشكێندراون و هه‌روه‌ها سیتسه‌می چاودێری ئاسمانی و جبه‌خانه‌ی سه‌ربازیی له بنكه‌كه‌دا وێران كراون.
له‌یه‌كه‌م لێدوانی‌دا پێوه‌ست به‌و هێرشه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له فلۆریدا رایگه‌یاند، خۆی بڕیاری ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مه‌ریكایی ده‌ركردووه چونكه به‌شار ئه‌سه‌د چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنا و ئه‌و هێرشه‌یش وه‌ڵامێكه بۆ ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ هێڵه سووره‌كان ببه‌زێنن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یشی دا، كه منداڵ لهدایكدهبێ نابێ به‌و جۆره بمرێ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه رژێمی سووریا به چه‌كی كیمیایی كوشتنی، بۆیه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری دایه به‌شار ئه‌سه‌د كه ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی بۆ ههرههنگاوێكیان ده‌بێ كه هێڵی سوور ببه‌زێنن.
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا بۆ پاڵپشتی كردن له ئه‌مه‌ریكا، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئوسترالیا پشتیوانی ته‌واوی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكایی بۆسه‌ر سووریا ده‌ربڕی و ده‌ستخۆشی له تره‌مپ كرد.
سعوودیه و ئیسرائیل و و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و توركیایش پشتیوانیان له‌و هێرشه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆسه‌ر سووریا كرد.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی