فراکسیۆنا پارتی: ل بەغدا دەنگهك هەیە داخواز دکت کورد مافێ خۆ وەربگرن
باسنيوز:
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بەوە دەکات کە سەرکردایەتیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاندووە کە پێویست بە هاتنی شاندی کوردستان ناکات بۆ بەغدا، چونکە ئەوان لەگەڵی نین، دەڵێت: “ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی پرسی ڕیفراندۆم بگەیەنینە بەغدا”.
د. عەرەفات کەرەم، لە لێدوانێکدا بۆ (باسنیوز)، گوتی: “ئەمە یەکەم سەردان و دوا سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان نابێت، چونکە شاندەکان دەیانەوێت بۆچوونی گشتیی خەڵکی کوردستان بگەیەننە بەغدا و ئەمە پەیامێکە بۆ ئەو وڵاتانەی بەردەوام دەست دەخەنە ناو کاروباری هەرێمی کوردستان، کە بەڵێ لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ دەکەین و ئەمە گرفتێکی ناوخۆییە و کاتێک سکۆتلەنداش ڕیفراندۆمی کرد جاری یەکەم نەیتوانی جیا ببێتەوە، جاری دووەم دەیانەوێت ڕیفراندۆم بکەن بۆ جیابوونەوە، بۆیە هەرێمی کوردستان بە هەمان شێوە دەیەوێت چارەنووسی خۆی دیاری بکات”.
ئەوەشی خستەڕوو، سەردانەکە گرنگە بۆ ئەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیران و سەرۆکی هاوپەیمانیی شیعە و سوننە گفتوگۆ بکرێت و ئێمە دەمانەوێت بۆچوونی خەڵکی کوردستان بگەیەنین، پێمان باشە هەموو لایەنەکان بەشدار بن، هیوادارم ئەو لێژنەی پێکهێنراو هەموو لایەنە کوردستانییەکان بێنە سەرخەت و مەرج دانەنێن و بڵێن پەرلەمان کارا بکرێتەوە، چونکە ئەم پرسە پەیوەندیی بە پەرلەمانەوە نییە و پرسێکی نەتەوەییە و بۆچوونی خەڵک نیشان دەدات.”
دەشڵێت: “لە بەغدا دەنگێک هەیە کە پشتیواین لە مافی گەلی کوردستان دەکات”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی