عێراقییەك كاندیدە بۆ وەرگرتنا پۆستێ رێڤهبهرێ یونسكۆ
رووداو ـ هەولێر
بەڕێوەبەری گشتیی ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی رێكخراوی یونسكۆ ناوی كاندیدانی پۆستی بەڕێوەبەری گشتێی رێکخراوەکەی راگەیاند، كە ژمارەیان نۆ كەسە و یەكێكیان عێراقییە.
عادل شەرشاب، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی نیشتمانی لە پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، بەڕێوەبەری گشتی ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی یونسكۆ ناوی ئەو نۆ كاندیدەی راگەیاند، كە خۆیان بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتێی یونسكۆ كاندیدكردوە. چوار لە کاندیدەکان عەرەبن و لە نێوانیشیاندا پڕۆفیسۆری عێراقی ساڵح حەسناوی هەیە.
ئەوەش یەكەمجارە كەسێكی عێراقی بۆ پۆستی سەرۆكی رێكخراوی یونسكۆ كاندید بكرێت.
ساڵح حەسناوی بۆ دوو خول پەرلەمانتار بووە، وەزیری پێشووتری تەندروستی بووە، پزیشكی راوێژكارە، پڕۆفیسۆری پزیشكی دەروونییە، پسپۆڕە لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی، سەرۆكایەتی چەندین لیژنەی زانستی لە رێكخراوەكە كردووە.
رێكخراوی یونسكۆ سەربە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانە. لە ساڵی 1945 دامەزراوە. ئامانجی رێكخراوەکە هاوكاریكردنە بۆ چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لەڕێگەی بەرزكردنەوەی هاوكاری نێوان وڵاتانی جیهان لە بوارەكانی پەروەردە و فێركردن و رۆشنبیری بۆ ئەوەی هەموو جیهان رێز لە دادپەروەری و سەروەری یاسا و مافەكانی مرۆڤ و پرەنسیپە بنەڕەتییەكانی ئازادی بگرن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی