دەستەيا مافێ مرۆڤى ھۆشداريێ دبکارئينانا زارۆكان بۆ ناڤ ھێزێن سەربازی ددهت
باسنيۆز:
گوتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤی ھەرێمی کوردستان، ڕای دهگهیهنێت، پەکەکە یا ھەر ھێزێکی سیاسی منداڵانی خوار 18 ساڵ بەکاربھێنێت، ھەڵوێستیان بهرامبهرى دهبێت.
محەمەد گۆمەشینی، گوتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤی ھەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، یان ھەر ھێزێکی دیکە، منداڵی خوار تەمەن 18 ساڵ بەکار بھێنن، ئێمە وەک دەستەی مافی مرۆڤی ھەرێمی کوردستان، بێدەنگ نابین و ھەڵوێستی خۆمان دەبێت، چونکە بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەوەدا نیین، کە منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵ کاری پێ بکرێت، چ بگاتە ئەوەی ڕاھێنانی سەربازیان پێ بکرێت و له شهڕهكاندا بهشداریان بكهن”.
ئەوەشی خستەڕوو، كه “تا ئێستا لەلایەن دەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ھیچ سکاڵایەکی فەرمی، یان ڕاپۆرت و زانیاریان لەسەر بەکارھێنانی منداڵانی لەلایەن پەکەکەوە یان ھەر حاڵەتێکی لەو جۆرەمان پێ نەگەیشتووە و ئاگادار نەکراوینەتەوە”.
ڕوونیشی کردەوە، كه: ” ئەوەی گرنگە بەلای دەستەی مافی مرۆڤەوە، ئەوەیە، ئێمە لەچوارچێوەی بنەما نێودەوڵەتییەکان و یاساکانی پاراستنی مافی مرۆڤەوە، دەڵێین ئەو کارە ڕێگە پێدراو نییە، ھەم بەپێی یاسا نیودەوڵەتییەکان، ھەم بەپێی دەستووری عێراق و بەپێی یاساکانی ھەرێمی کوردستانیش، نابێت ھیچ یەکێک لە ھێزە فەرمی و نافەرمییەکان منداڵانی خوار 18 ساڵ چەکدار بکەن”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی