ئاسایشا هەولێر بكوژێن مەلا مەحموود ئاشکه‌را دکت
رووداو- هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر راگەیێندراوێک لەبارەی دەستگیرکردنی پێنج کەس بڵاودەکاتەوە کە تۆمەتبارن بە کوشتنی مامۆستا ئایینییەکەی شاری هەولێر.
كاژێر 22:30ی شەوی 31/1/2017 ، مەحموود عوسمان، تەمەن 34 ساڵ، خاوەنی نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو و گوتارخوێن و پێشنوێژی پێشووی مزگەوتی سلێمان محەممەد، لەبەردەم ماڵەكەی خۆی لە گەڕەكی منارەی شاری هەولێر كوژرا. ناوبراو خوێندكاری ماستەر بووە لە شەریعەتی ئیسلامی، خێزاندار بوو و 3 منداڵی هەبوو.
پێشتر هەفتەنامەی رووداو لە دوایین ژمارەی خۆی رۆژی دووشەممە 20-2-20177 راپۆرتێکی لەبارەی دەستگیرکردنی چەند کەسێک لە باندێکی دزیکردن و تاوان بڵاوکردەوە، کە تێیدا وردەکاریی رووداوەکە و دەستگیرکردنیان ئاشکرا دەکرێت.
دەقی راگەیێندراوەکە
دوای چه‌ندین رۆژ له لێکۆڵینه‌وه و چاودێری تیمه‌کانمان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، توانرا گروپێکی پێنج که‌سی (دزیكردن و کوشتن) ده‌ستگیر بکه‌ين که ده‌ستیان له چه‌ند تاوانێکی رێکخراوی ناو شاری هه‌ولێردا هه‌بووه.
گروپی ده‌ستگیرکراو پێکهاتوون له تاوانباران (محمد صابر عبدالله، طارق عزيز محمود، سه‌رکه‌وت کریم حمد، نزام شکر اسماعیل و کاوه محمد خضر).
به‌پێی دانپێدانانه‌کانی ده‌ستگیرکراوان، دوایین تاوانی ئه‌م گروپه، کوشتنی هاوڵاتی (محمود عثمان محمدامين) ناسراو به (مه‌لا محمود) بوو، که شه‌وی 31/1/2017 له “شارى مناره” له پێش ماڵه‌که‌ی خۆی کوشتیان و نزیکه‌ی هه‌شتا هه‌زار دۆلاری ناوبراویان دزیوه، مه‌لا مه‌حمود پێشتر وتاربێژ بووه و خاوه‌نی نوسینگه‌ی ئاڵوگۆڕی دراو بووه له شاری هه‌ولێر.
به‌پێی دانپێدانانیان له‌لێکۆڵینه‌وه‌کاندا، گروپی تاوانکار ده‌ستیان له چه‌ندین تاوانی دیکه‌ی دزی و هه‌ڵکوتانه سه‌ر ماڵان و هاووڵاتیانی مه‌ده‌نیدا هه‌بووه.
لێکۆڵینه‌وه و رێککاره یاساییه‌کان به‌رده‌وامه و له ئاینده‌ی نزیکدا ورده‌کاری زیاتر له‌وباره‌یه‌وه بۆ رای گشتی ده‌خه‌ینه‌ڕوو، به پێویستیشی ده‌زانین سوپاسی هاووڵاتیانی شاری هه‌ولێر بکه‌ین، له هاوکاری به‌رده‌وامیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و زانیاری پێدان له‌سه‌ر گومان‌لێکراو و تاوانباران.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر
23/2/2017
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
