بودجا 2017 عێراقێ هاته په‌سندكرن
K24 – به‌غدا:
په‌رله‌مانی عێراق له دانیشتنی ئه‌مڕۆ، پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2017ی په‌سند كرد، كه له دانیشتنی پێشوو ته‌نیا 13 مادده مابوون بخرێنه پرۆسه‌ی ده‌نگدان و كۆی پرۆژه یاساكه له په‌رله‌مان په‌سه‌ندبكرێت.
دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان به ئاماده‌بوونی 186 په‌رله‌مانتار به‌ڕێوه‌چوو و به‌بێ ئه‌وه‌ی مشتومڕێكی زۆر رووبدات ـ وه‌ك پێشبینی ده‌كرا، پرۆژه یاسای بودجه په‌سند كرد.
له یاسای بودجه‌ی 2017 عێراق، 17% به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ست كراوه به هه‌نارده‌كردنی رۆژانه 300 هه‌زار به‌رمیلی نه‌وتی كه‌ركووك و 250 هه‌زاری هه‌رێم و راده‌ستكردنی به كۆمپانیای سۆمۆ، هه‌ر لایه‌نێكیش پایه‌ند نه‌بێت، ئه‌وا دادگای فیدراڵ كێشه‌كه یه‌كلاده‌كاته‌وه.
له‌باره‌ی شایسته داراییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش، گۆڕانكاری له‌و مادده‌یه كراوه كه شایسته داراییه‌كانی له چوارچێوه‌ی هێزی وشكانی سوپای عێراق دابینده‌كرێت.
داهاتی عێراق بۆ ساڵی 2017 به زیاتر له 79 تریلیۆن دینار خه‌مڵێندراوه كه رۆژانه 3.75 ملیۆن به‌رمیلی نه‌وت به نرخی 42 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك هه‌نارده ده‌كات و زیاتر له 20 تریلیۆن دینار كورتهێنانی هه‌یه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
