حوزه‌یران 28, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

دەروازەیەكێ دی يێ سنووری ل ناڤبه‌را ھەرێما كوردستانێ و ئێرانێ ده‌ دێ ئێته‌ ڤه‌كرن

دەروازەیەكێ دی يێ سنووری ل ناڤبه‌را ھەرێما كوردستانێ و ئێرانێ ده‌ دێ ئێته‌ ڤه‌كرن 

سۆران-KDP.info-imagethumb-1

شاندێكی باڵای ئێران بە سەرۆكایەتی (مورتەزا عیبادی) سەركونسوڵی ئێران لە ھەولێر بە یاوەری (عەبدوڵڵا ئاکرەیی)، بەرپرسی پەیوەندییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە مەبەستی كاركردن بۆ كردنەوەی دەروازەی سنووری كێلەشین-شنۆ، سەردانی قەزای سۆرانیان كرد و لەگەڵ قایمقامی سۆران و بەرپرسە ئیدارییەكانی ناوچەكە كۆبوونەوە.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا (كرمانج عزەت) قایمقامی سۆران رایگەیاند: “چەند ساڵێكە كار لەسەر ئەوە دەكەین مەرزی كێلەشین-شنۆ بكەینەوە، بۆ یارمەتیدانی ھەردوولا لە بواری بازرگانی و فەرھەنگی و ھەموو بوارەكانی دیكە، لەكاتی دەستبەكاربوونی (مورتەزا عەبادی) وەك سەركونسوڵی ئێران لە ھەولێر ھەوڵی زۆرتریداوە”.

گوتیشی: “ئێران لای خۆیەوە كاری لەسەر دەكات و ئێمەش وەك حكوومەتی ھەرێم ھەموو ئامادەین ھەماھەنگی بكەین بۆ كردنەوەی ئەو مەرزە، ھاتنی سەركونسوڵی ئێران بۆ ناوچەكە سەرەتاییەكە بۆ دەستپێكردنی ئەم ھەنگاوە، چونكە بۆ ئەوە ھاتووە ئامادەكاری بكەین بۆ كردنەوەی ئەو دەروازە سنوورییە”.

(مورتەزا عیبادی) سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە ھەولێر رایگەیاند: “پەیوەندییەكانی ھەرێمی كوردستان و ئێران پەیوەندییەكی دۆستانەیە، دەبێ ھەردوولامان ھەوڵی زیاتر بدەین بۆ پاراستنی ئارامی سنوورەكان، ھێزەكانی ھەرێمی كوردستان سەرقاڵی شەڕی داعشن ھەندێك لایەن كەڵك لە دەرفەتەكە وەردەگرن”.

لەبارەی كردنەوە مەرزی كێلەشین شنۆ (عیبادی) گوتی: “وەك چۆن لە ئاڵۆزیی سنوورەكان خەڵكی ناوچە سنوورییەكان زەرەرمرندبوونە، دەبێ لە كردنەوەی مەرزەكە خەڵكی شنۆ و سۆران سوودمەندی یەكەم بن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi