فەرماندەیەکێ پێشمەرگەى: مووسل بهرى حەویجە دێ ئێته ئازادكرن
باسنيۆز:
فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئەوە دەخاتەڕوو کە ئەوان چاوەڕێی بڕیاری سەرکردایەتیی سیاسی و سەربازییەکانن و بە پێی پلانی پێشمەرگە، داعش گەورەترین زەبری گورچک بڕ دەبێت.
عەوڵا بۆر، فەرماندەی یەکەی ٧٠ی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بڕیار وابوو حەویجە پێش مووسڵ ئازاد بکرێتەوە، بەڵام پلانەکە گۆڕاوە سەرجەم ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق کەوتونەتە ئامادەباشییەوە و مووسڵ پێش حەویجە ئازاد دەکرێتەوە”.
ئەو فەرماندەیە ئەوەشی خستەڕوو: “فەرماندەکانی پێشمەرگە لە سەعاتی سفر ئاگادارکراونەتەوە، چاوەڕوانی سەرکردایەتیی سیاسی و سەربازی خۆمان دەکەین کە دەست بە ھێرشی ئازادکردنەوەی مووسڵ بکرێت”.
گوتیشی: “بەپێی ھەندێک پلانی پێشمەرگە، داعش تووشی گەورەترین زەبری گورچک بڕ دەبێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی