لە ئەلمانیا ئۆپەراسیۆنهكا دژه تیرۆر هاته ئەنجامدان

رووداو – بەرلین
هێزە ئەمنییەکانی ئەڵمانیا ئۆپەراسیۆنێکی دژەتیرۆریان لە ناوچەی شێلزفێگ ئەنجامدا و سێ داواكراویان دەستیگرد.
پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند، تیمێکی تایبەتی دژە تیرۆر هەڵمەتێکیان بۆ دەستگیرکردنی سێ داواکراو ئەنجامداوە، هەڵمەتەکەش لە ناوچەیەک ئەنجامدراوە کە ژمارەیەک پەنابەری تێدا نیشتەجێکراون.
پۆلیسی ئەڵمانیا دەستگیركردنی سێ داواكراوەكەی پشتڕاستكردووەتەوە و راشیگەیاندووە، سێ دەستگیرکراوەکە پەیوەندییان بە گرووپە تووندڕەوەکانەوە هەیە.
لە چەند مانگی رابردووا وڵاتی ئەڵمانیا رووبەڕووی ژمارەیەك تەقینەوە، هێرشی چەكداری و خوێناوی بووەوە و بەهۆیانەوە دەیان كەس كوژران و برینداربوون، دوای هێرشەكانیش هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە رێوشوێنی تووندیان گرتووەتەبەر.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
