ب ئامادەبوونا نێچیرڤان بارزانی فلمێ پێشمەرگە هاته نمایشکرن
رووداو- هەولێر
پێشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 8-9-2016 بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە پەرلەمانتار و وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كونسوڵ، دیپلۆماتكار، پسپۆڕانی سەربازیی بیانی و فەرماندەكانی پێشمەرگە و خانەوادەی شەهیدانی پێشمەرگە ، لە شاری هەولێر فیلمی پێشمەرگە نمایشكرا.
بەگوێرەی سایتی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای رێوڕەسمی نمایشكردنی فیلمەكەدا بێرنارد هێنری لیڤی، پوختەیەكی دەربارەی فیلمەكە و چۆنیەتی ئامادەكردنی باسكرد، و گوتی: “فیلمی پێشمەرگە لە ژمارەیەك سینەمای وڵاتانی ئەوروپا و جیهان نمایشكراوە و لە فێستیڤاڵی سینەمایی كان نمایشكراوە”.
فیلمی پێشمەرگە فیلمێكی دۆكیۆمێنتارییە لەبارەی شەڕی پێشمەرگە لە دژی داعش ، بۆ ئامادەكردنی فیلمەكەش بێرنارد و تیمێكی یاوەری ماوەیەك بە درێژایی زیاتر لە هەزار كیلۆمەتر لە سەنگەرەكانی پێشمەرگە بوون هەر لە باشووری كەركووكەوە تا دەگاتە شنگال.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
