پێشبینيا ئاواره‌بوونا دوو ملیۆن که‌سێن دى ل مووسلێ دئێته كرن
باسنيۆز:
ڕێکخه‌ری باڵای هاوکاریی مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پێشبینی ئاواره‌بوونی زیاتری کرد به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگارکردنەوەی موسڵ، كە لەوانەیە ڕێژەكە بگاتە زیاتر لە دوو ملیۆن کەس.
لیس گراند ڕێکخه‌ری باڵای هاوکاریی مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند “پێشبینی ده‌کرێت به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگارکردنەوەی موسڵه‌وه، دوو ملیۆن و سێسەد هەزار که‌سی دیکە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ بهێڵن”.
هه‌روه‌ها ڕێکخه‌ری باڵای هاوکاریی مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، داوای ٢٨٤ ملیۆن دۆلاری کرد له کۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی بۆ فریاگوزاریی مرۆیی له عێراقدا، بۆ هاوكاریكردنی ئه‌م شه‌پۆڵەی ئاواره‌بوونه.
جێی باسە، به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه له عێراقدا سێ ملیۆن و چوارسەد هەزار کەس ئاواره‌ی ناوخۆن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی