ئایار 21, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

چاڤی راستيان لدۆر مێسی دبێژت  

چاڤی راستيان لدۆر مێسی دبێژت  
رووداو دیجیتاڵ

چاڤی هیرناندێز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا سەبارەت بە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی پێشووی یانەکەیان دانی بە راستییەکدا نا و گوتی “هێشتا ئێمە لە قۆناخی دوای مێسیدا دەژین”.

بارسێلۆنا سبەی یەکشەممە لە یارییەکی دواخراوی گەڕی 21ـی لالیگادا، میوانداری یانەی رایۆ ڤاییکانۆ دەکات.

لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەدا، چاڤی قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و گوتی “کاتێک تۆ راهێنەری بارسێلۆنا دەبیت، زۆر هەستی جیاوازت دەبێت، بردنەوە لە ریال مەدرید لەنێو یاریگەی خۆیدا و نەبردنەوەی هیچ نازناوێک هەستێکی سەیرە، بەڵام ئێمە هێشتا لە قۆناخی دوای مێسیدا دەژین، دەبێت ئاراممان هەبێت”.

چاڤی لە بەردەوامی قسەکانیدا دانی بەوەشدا نا کە رکابەریکردن لەسەر نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا کۆتاییهاتووە و گوتی “مەحاڵە بتوانین نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا بەدەستبێنین، تەواو ریال مەدرید باڵادەستی خۆی سەپاندووە”.

سەبرەت بە یارییەکەشیان بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ، چاڤی گوتی “بردنەوە لە رایۆ ڤاییکانۆ وامانلێدەکات زیاتر نزیک ببینەوە لە مسۆگەرکردنی پلەی دووەمی ریزبەندیی و گەیشتن بە چامپیۆنزلیگ”.

ئەو گوتیشی “لەوەتەی من هاتووم، ریال مەدرید تەنیا خاڵێک زیاتری لە ئێمە کۆکردووەتەوە، بەڵام بێگومان کەس سەیری ئەوە ناکات و ناڵێت خولەکە لە نۆڤێمبەرەوە دەستیپێکردووە”.

راهێنەری بارسێلۆنا مژدەی گەڕانەوەی ئانسۆ فاتیشی بە هاندەرانی یانەکەی دا و گوتی “ئانسۆ فاتی نزیکە لە گەڕانەوە، ئەو بەشداری لە مەشقە بەکۆمەڵەکاندا کردووە، ئەگەری هەیە بەرامبەر ریال مایۆرکا یاری بکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi