“زيانێن دووكێلا نهرگيلێ”
K24 –
تادێ خواست لهسهر كێشانی نێرگەله لە هەرێمی کوردستان زیاد دەبێت، به تایبهتیش له ناو توێژی گهنجاندا، پسپۆرانی تەندروستیش هۆشداری دهدهن لهوهی نێرگەلە پەتایەکی ترسناکە و لەداهاتودا کاریگەرییە خراپ و مەترسیەکانی لەسەر کەسی بەکارهێنەر دەردەکەون، جەخت لەسەر ئەوەش دەکەنەوە دووکەڵی نێرگەلە زۆر لە دووکەڵی جگەرە زیانی زیاتره.
بەراورد بە ساڵانی رابردوو ژمارەی كافتریا و ئەو کەسانەش دەستیان داوەتە نێرگەلەکێشان زۆر زیادی کردووە، بەشێک لە هاووڵاتیان دوای وازهێنان لە جگەرە پەنا بۆ دووکەڵی نێرگەلە و نێرگەلەکێشان دەبەن بە پاساوی ئەوەی زیانەکانی نێرگەلە کەمترن لەجگەرە، پسپۆرانی تەندروستی ئەو تێگەیشەنە بەهەڵە دەزانن و دەڵێن زیانە تەندروستیەکانی دووکەڵی نێرگەلە چەند بەرامبەری زیانەکانی دووکەڵی جگەرەیە.
شارەزایانی کۆمەڵناسی کۆکن لەسەر ئەوەی زیانە کۆمەڵایەتییەکانی نێرگەلە لە زیانە تەندروستییەکان کەمتر نین، نێرگەلەکێشان هێزی داهێنان و بەرەوپێشەوەچون لەگەنجاندا ناهێڵێ، نێرگەلە مرۆڤ ئاڵودەی دوکەڵێک دەکات ئیدی بەرە بەرە ژیانی بەکارهێنەرانی تێکدەشکێنێ و دوچاری لادانی کۆمەڵایەتی دەکات.
ھ.م
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی