پشككێشانا خۆلا یانێن قارهمانێن ئاسیا
رووداو – هەولێر
تیروپشکی قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیای وەرزی داهاتوو راکێشرا.
لە کوالالامپور تیروپشک بۆ یانەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا راکێشرا کە دوو یانەی عێراقی تێدایە.
لە کۆمەڵەی یەکەمدا وەحدەی ئیماراتی، شورتەی عێراقی، تێدایە دوو یانەکەی دیکە یەکێكە لە یانەکانی ئەهلی جەدە سعودی، لۆکۆمۆتیڤی ئۆزبەکستانی و ئیستقلولی تاجیکستانی، هەروەها یەکێك لە یانەکانی فەیسەلی ئوردنی، کوێتی کوێتی، ئیستقلالی ئێرانی و رەیانی سعودی دێن.
کۆمەڵەی دووەمیش بریتییە لە یانەکانی، هیلالی سعودی، شەباب ئەهلی ئیماراتی، باختاکۆری ئۆزباکستانی، لەگەڵ یەکێک لە یانە سەرکەوتووەکانی چینای هیندستانی رەفاعی بەحرێنی، خۆراسانی ئێرانی و سیلییەی قەتەری.
کۆمەڵەی سێیەم یانەکانی، تەعاونی سعودی، شارقەی ئیماراتی، دوحێلی قەتەری و پێرسپۆلیسی ئێرانی تێدایە.
لە کۆمەڵەی چوارەمیشدا یانەکانی سەدی قەتەری، نەسری سعودی، سباهان ئەسفەهانی ئێرانی لەگەڵ یەکێک لە یانە سەرکەوتووەکانی عەینی ئیماراتی، بۆنیۆدکۆری ئۆزباکستانی و زەوڕای عێراقی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی