ستێرهكا عێراقێ: ل کەسى ناترسین بۆ برنا جاما ئاسیا
رووداو – هەولێر
عەلی عەدنان، ئەستێرەی هەڵبژاردەی رایگەیاند، لە هیچ هەڵبژاردەیەک ناترسن لە رکابەرییەکانی جامی ئاسیای 2019 کە رکابەرییەکانی لە ئیمارات بەردەوامن.
عەدنان دەڵێت، هەڵبژاردەی عێراق دەیەوێت بگاتە یاریی کۆتایی جامی ئاسیا و نازناوی پاڵەوانێتییەکەش بباتەوە.
یاریزانەکەی یانەی ئاتلانتای ئیتاڵی زیاتر گوتی، تۆپی پێی ئاسیا گۆڕانکاریی زۆری بەخۆیەوە بینیووە، زۆر هەڵبژاردە هەن دەیانەوێت نازناوی پاڵەوانێتییەکە ببەنەوە.
عەلی عەدنان لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت، ئێمە درکمان بەوەکردووە ئەرکمان ئاسان نییە، ئێمە سەرەتا دەمانەویست قۆناخی کۆمەڵەکان ببڕین، ئێستاش چاومان لە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکەیە، رێز لە هەمووان دەگرین، بەڵام لە کەس ناترسین کە بۆ گەیشتن بە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە کە دێنە سەر رێگەمان، کە ئەوە ئامانجی سەرەکی ئێمەیە.
بەرگریکەرەکەی هەڵبژاردەی عێراق دەربارەی هەڵبژاردەکەی دەڵێت، یاریزانی زۆر باش و گەنج لە هەڵبژاردەکە هەن و چاوەڕێی داهاتووییەکی گەشیان لێ دەکرێت، هەرچەند یاریزانی گەنجمان هەیە، بەڵام ئەمە مانای ئەوەنییە کە ئێمە نامانەوێت ئەنجامی باش بەدەستبهێنین و تاوەکو دوورترین شوێنی پاڵەوانێتییەکە بڕۆین.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی