ژدەستدانا دراڤى دوو جاران مهترسيا مرنێ زێده دكت
رووداو- هەولێر
توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی مایامی لە فلۆریدا دەریخستووە ئەو کەسانەی زۆرتر گۆڕانکاری لە داهاتیان روودەدات، پارەیان زۆرتر لەدەستدەچێت، مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ زۆرترە.
پزیشكە توێژەرەکانی زانکۆی مایامی لە فلۆریدا دەڵێن دوای بەدواداچوون بۆ دۆخی تەندروستی زیاتر لە 4000 کەس بۆماوەی ١٥ ساڵ، بۆیان دەرکەوتووە ئەوانەی زۆرترین گۆڕانکاری لە داهاتیان روویداوە، بەتایبەت ئەوانەی کە تووشی لەدەستدانی پارە بوون، مەترسیی تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ دوو هێندە و نیو زۆرتربووە.
د. تالی ئێلفاسی، پرۆفیسۆری یاریدەدەری پزیشكی کۆمەڵگە و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەی زانکۆی مایامی دەڵێت پەیوەندی زۆر لەنێوان گووشاری دەروونی و نەخۆشییەکانی دڵ هەیە، ئەوانەی زۆرتر گووشاری دەروونییان لەسەرە بەهۆی لەدەستدانی داهاتیان، مەترسیی مردنیان دوو هێندە زیاترە و نزیکەی 2.5 هێندە زۆرتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن.
سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت لەبەرئەوەی سەرچاوەی داهات کۆنتڕۆڵی نییە، باشترە ئەوانەی گووشاری دەروونی زۆرتریان لەسەرە، زیاتر بەدوای رێگەچارەی راهاتن لەگەڵ دۆخەکان بگەڕێن، وەرزش بکەن، پیادەڕەوی زیاتر بکەن، داوای یارمەتی و پاڵپشتی کۆمەڵایەتی لە خزم و دۆستان بکەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی