روونشتنا زێده هۆكارێ قەلەوی و شێرپەنجێ يه
وشه:
زۆر دانیشتن بریتییە لە نەخۆشی سەردەم كە لە دانیشتن لەسەر خوانی بەیانییەوە دەست پێ دەكات تا دانیشتن لەناو ئۆتۆمبێل و لەسەر كورسی لە نووسینگە و شوێنی كاركردن و دواتر گەڕانەوە بە ئۆتۆمبێل بۆ ماڵەوە و دانیشتن لەسەر قەنەفە بەدیار تەلەڤزیۆن و دواتر خەوتن.
ئەو گەشتە رۆژانەی مرۆڤ كەمجار و بۆ كاتی كورت رۆیشتن و وەرزشكردن و جووڵانەوەی تری دەكەوێتە نێوان، بۆیە ئەگەر ئەو سەعاتانە هەژمار بكەین كە تیایاندا رۆژانە دادەنیشین دەگاتە 15 سەعات وەك ناوەند، ئەوەیش وەك لە توێژینەوەیەكیدا هاتووە كە دەڵێت مرۆڤ بەو هۆیەوە تووشی چەندان نەخۆشی دەبێتەوە.
زۆر دانیشتن بە چەندان نەخشی مەترسیدار بەستراوەتەوە كە هەڕەشە لە ژیانی مرۆڤ دەكەن و لە كۆتاییدا دەبنە هۆكاری مردن، وەك مەینی خوێن و نەخۆشییەكانی جگەر، جگە لە كحول و نەخۆشی دڵ و شێرپەنجە. جیا لە نەخۆشی تری مێشك، بەتایبەتی پێوەست بە یادەورەی.
دێڤید ئاڵتەر، مامۆستای نەخۆشییەكانی دڵ لە پەیمانگەی شیاندنی پزیشكی سەر بە زانكۆی تۆرینتۆ لە كەنەدا دەڵێت، تا ئەگەر قەڵەوی و مەترسییەكانی لا بدەین، چەندان كاریگەری مەترسیدار بۆ زۆر دانیشتن و كەمجووڵانەوە هەیە، وەك نەسووتاندنی چەوری و شەكر و وەڵامدانەوەی لەش بۆ ئەنسۆلین و هەموو ئەوانەیش هۆكارن بۆ زیادبوونی كۆلیسترۆڵ.
لەو كاتەی شارەزایانی تەندروستی ئاماژە بۆ پێویستی بڕینی رۆژانەی 10 هەزار هەنگاو دەكەن بەلایەنی كەمەوە بۆ ئەوەی تەندروستی باشت هەبێت، دانیشتن بۆ ماوەیەكی زۆر تووشی 35 حاڵەتی مەترسیدارت دەكات لەوانە نائومێدی و نیگەرانی و ئازاری مل و پشت و شێرپەنجە و قەڵەوی و شەكرە و كێشەكانی دڵ و داخورانی ئێسك و مەینی خوێن و هیتریش.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی