حوزه‌یران 17, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

زه‌لامه‌ك ب دووڤشکى چارەسەريا ئێشان دکت

زه‌لامه‌ك ب دووڤشکى چارەسەريا ئێشان دکت

ئێن ئارتى2:
جوتیارێک لە کوبا ماوەی ١٠ ساڵە هەموو مانگێك دووپشك بەخۆیەوە دەدات بۆ ئەوەی ژەهرەکەی بچێتە جەستەیەوە، بەمەبەستی ئەوەی لە ئازاری ڕۆماتیزم بەدووربێت.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، کاساناسی تەمەن ٧٨ ساڵ کەماوەی ١٠ ساڵە ژەهری دووپشك وەك چارەسەر بەکاردەهێنێت، وتی: دوپشکەکە دەدەم بەو شوێنەمەوە کە دەمەوێت ئازارەکەی بشکێت.

ئەوەشی وتووە، لە پێشدا شوێنەکەی ئازاری دەبێت، بەڵام دواتر ئازاری نامێنێت و هەست بە هیچ ئازارێکی جەستەیی دیکە ناکەم.

توێژەران لە کوبا بۆیاندەرکەوت کە ژەهری دووپشکی شین تایبەتمەندی دژە هەوکردن و دژە ئازاری هەیە، هەروەها ڕۆڵی هەیە لە کەمکردنەوەی دروستبوونی گرێ شێرپەنجەییەکان.

وێڕای ئەوەی زۆرێك لە پزیشکان پێیانوایە کە پێویستە لێکۆڵینەوەی زیاتر بکرێت، بەڵام کۆمپانیای “لابیۆفام” کە دەرمان بەرهەم دەهێنێت لە ساڵی ٢٠١١ەوە، ژەهری دووپشك بۆ دروستکردنی دەرمانەکانی بەکاردەهێنێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi