حوزه‌یران 16, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

نه‌رگيلە یان جگارە يا خرابه‌

نه‌رگيلە یان جگارە يا خرابه‌
SNN:

رەنگە نێرگەلەت زیاتر بەلاوە خۆش بێت وەک لەجگەرە؟ بەڵام دوای خوێندنەوەی ئەم زانیارییانە بۆچوونەکەت دەگۆڕیت.
دەرەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستوە کەنێرگەلە زیانبەخشە بۆ دڵ و سستمی سوڕاندنی خوێن ھەروەک جگەرە.
توێژەران رایانگەیاندوە کۆمپانیاکانیی بواری بەرھەمھێنانی نێرگەلە بەباشترینی وەسف دەکەن بۆ تەندروستی مرۆڤ بەوپێیەی ئاوی تێدایە بەڵام وانیە چونکە چەندین مادەی کیمیایی زیانبەخشی تێدایە.
ئەم توێژینەوەیە دەریخستوە کەکێشانی نێرگەلە کاریگەرییەکی ھاوتای جگەرەی ھەیە لەسەر دڵ.
بەپێی توێژینەوەیەکی پێشووتر دەرکەوت کە ١٠%ی گەنج و ھەرزەکاران خواستی کێشانی نێرگەلەیان ھەیە کەئەمەش توشی مەترسی توشبونیان دەکات بەنەخۆشیەکانی دڵ و مولولەکانی خوێن.
توێژەران دەڵێن کێشانی ١ جگەرە دوای چەند دەقیقەیەک و چەند قومێک تەواو دەبێت بەڵام نێرگەلە خراپترە چونکە بۆ کێشانی ماوەیەکی زۆری دەوێت و نیکۆتینی زیاتر دەخوات.
توێژەران دەڵێن کێشانی نێرگەلە لەسەر دڵ راستەوخۆیە و رێژەی لێدانی دڵ بەنزیکەی ١٦ لێدان لەیەک دەقیقەدا زیاتر دەکات.
سەرباری ئەوەش توێژەران تێبینیان کردوە کەکێشانی نێرگەلە دەبێتە ھۆی زیاتربونی مەترسی ئەستوربونی خوێنبەرەکان و توشبونی کەسەکە بەنەخۆشیە جیاوازەکانی دڵ ئەمەش لەدوای ٣٠ دەقیقە لەکێشانی نێرگەلەیەک دەبێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi