ئه‌یلول 09, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مفايێن زوو نڤستنێ

مفايێن زوو نڤستنێ
رووداو- ئاژانسەكان

لە رەمەزاندا هەمووان درەنگ دەخەون، لەكاتێكدا نووستنی درەنگوەخت زیانی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و بەپێچەوانەشەوە سوودەكانی زوو خەوتن زۆر زۆرن كە ئەمانە بەشێكیانن:

1- دابەزاندنی كێش:

ئەوانەی زوو دەخەون، زوو نان دەخۆن و كەمتر دەخۆن، جەستەیان بڕێكی كەمتر وزە وەردەگرێت و نابێتە هۆی قەڵەوی.

2- خەوێكی خۆش:

توێژینەوەكان دەریانخستووە، درەنگخەوتن رەنگە ببێتە هۆی خەوزڕان و بەهۆیەوە نەخەوتن.

3- بەرهەمێكی باشتر:

ئەوانەی زوو دەخەون، زووش لە خەو هەڵدەستن، چونكە جەستەیان لە رێگەی چەندین پرۆگرامی بایۆلۆژییەوە خۆی ئامادە دەكات. كە زووش لەخەو هەستان، دەتوانن كارێكی باشتر بكەن و ئەنجامێكی باشتریان هەبێت.

4- دڵێكی تەندروست:

بەگوێرەی توێژینەوەكان، ئەوانەی دوای نیوەشەو دەخەون، زۆرتر تووشی رەقبوونی خوێنبەرەكان دەبن، ئەمەش نیشانەیەكی سەرەتایی نەخۆشییەكانی دڵە.

5- وزەیەكی زۆرتر:

پزیشكانی پسپۆڕ دەڵێن ئەوانەی شەوان درەنگ دەخەون، كەمتر تێرخەو دەبن، بەمەش لە رۆژی داهاتوودا هەست بە خەواڵوویی و بێهێزی دەكەن و توانای كاركردنیان كەمترە.

6- كەمتر مەی دەخۆیتەوە:

چوونە سەر جێگا و خەوتن لە ئێوارەیەكی زوو، گەرەنتی ئەوە دەكات كە كەمتر بخۆیتەوە. ئەمەش بۆ تەندروستی گرنگە و مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و بەشەمێبوونی جگەر كەمدەكاتەوە.

7- توانای زیاتر:

زانكۆی ستانفۆرد رایدەگەیێنێت ئەوانەی كە شەوان زیاتر دەخەون، پێویستیان بە راهێنەری خود نییە، چونكە زیادكردنی كاژێرەكانی خەوتن بۆ 10 كاژێر، كۆششی كەسێك زیاتر دەكات و بەهێزتری دەكات.

8- داهێنان:

پزیشكان دەڵێن ئەو كەسانەی بەپێی پێویستی جەستە دەخەون و پشوودەدەن، مێشكیان توانای بیركردنەوەی زیاتر دەبێت و داهێنان لە كارەكانیاندا دەكەن، هەروەها ئاسانتر فێری كار دەبن و بە زوویی شیكاری كێشەكان دەكەن.

پێویستیی جەستە بۆ خەوتن بەپێی تەمەن

– كۆرپەیەكی بچوكتر لە 3 مانگی، پێویستی بە نزیكەی 14-17 كاژێر خەو هەیە.

– منداڵێكی تەمەن 4-11 مانگ، پێویستی بە 12-15 كاژێر خەو هەیە.

– منداڵانی تەمەن نێوان 1-2 ساڵان پێویستیان بە 11-14 كاژێر خەو هەیە.

– منداڵانی نێوان 3-5 ساڵان پێویستیان بە 10-13 كاژێر خەوتن هەیە.

– منداڵانی تەمەن 6-13 ساڵان دەبێت 9-11 كاژێر بخەون.

– نەوجەوانان لە تەمەنی 14-17 ساڵان 8- 10 كاژێر خەویان پێویستە.

– گەنجانیش لە تەمەنی 18-25 ساڵان 7-9 كاژێر خەویان دەوێت.

– تەمەنی نێوان 26-64 ساڵان 8 كاژێر خەویان دەوێت.

– ئەوانەی لە سەرووی 65 ساڵانن پێویستیان بە 7-8 كاژێر خەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi