حوزه‌یران 28, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

خوارنا ماسيا توونه‌ ژڤان نه‌خۆشیان دپارێزت

خوارنا ماسيا توونه‌ ژڤان نه‌خۆشیان دپارێزت

وشه‌:
ماسی توونه‌ یه‌كێكه‌ له‌ خۆراكه‌ تام خۆش و به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، چونكه‌ پێكهاته‌یه‌كی به‌سوودی تێدایه‌ كه‌ یارمه‌تیت ده‌دات له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌كان.

به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی “organicfacts” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ سووده‌كانی خواردنی ماسی توونه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن پزیشكانی پسپۆڕه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ كه‌ ماسی توونه‌ چه‌ندان سوودی هه‌یه‌ بۆ جه‌سته‌ و پاراستنی جه‌سته‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌كان، بۆیه‌ پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه‌ هیچ نه‌بێت هه‌فته‌ی جارێك ماسی توونه‌ بخۆین، چونكه‌ ئه‌م كاریگه‌ریانه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر جه‌سته‌:

یه‌كه‌م – له‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌مانپاریزێت: پزیشكان ده‌ڵێن خواردنی ماسی توونه‌ هه‌‌فتانه‌ ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ‌ و جه‌ڵته‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ری تۆپه‌ڵبوونی خوێن و هه‌وكردن كه‌م ده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها لووله‌كانی دڵ چالاك ده‌كات ‌و په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت ‌و رێژه‌ی كۆڵیسترۆڵی به‌سوود له‌ خوێندا زیاد ده‌كات.

دووه‌م – بینایی چاوه‌كان به‌هێز ده‌كات: یه‌كێكی تر له‌ سووده‌كانی خواردنی ماسی توونه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ كوێربوون ده‌تپاریزێت و بینایی چاوه‌كان زیاد ده‌كات، هه‌روه‌ها پزیشكان ئامۆژگاری ژنانی دووگیان ده‌كه‌ن كه‌ ماسی توونه‌ بخۆن، چونكه‌ ئه‌و دایكه‌ی شیری خۆی ده‌دات به‌ منداڵه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر ماسی توونه‌ بخوات، نه‌ك ته‌نیا خۆی به‌ڵكو منداڵه‌ شیره‌خۆره‌كه‌یشی له‌ داهاتوودا ئه‌گه‌ری تووشبوونی به‌ نه‌خۆشییه‌كانی چاو و كه‌م بینایی زۆر لاوازه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi