زیانێن فشارا دەروونی لسەر تەندروستيا گشتی يا لەشى
خەندان لایف-
رۆژانە بە هۆی سەرقاڵیمان و لە کار و ژیانی رۆژانەماندا تووشی فشاری دەروونی دەبین و کاریگەری نێگەتیڤ لەسەرمان جێدەهێڵێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانین تێیپەڕێنین و زاڵبین بەسەریدا ، لەم بابەتەدا زیانەکانی فشاری دەروونی دەخەینەڕوو ئەگەر بەردەوام بێت و چارەسەری نەکەین
رێکخستنی خەو تێکدەدات
فشار دەروونی نیگەرانی و دڵەڕاوکێ زیاددەکات،پزیشکەکان دەڵێن نیگەرانی و دڵەڕاوکێ هۆکاری سەرەکی تێکچونی خەوە،لەوەش خراپتر ئەوەیە کەمخەویەکەش دەبێتە هۆی زیادکردنی فشار و بەو جۆرە سوڕی” کەمخەوی-دڵەڕاوکێ” دووبارە دەبێتەوە
تەندروستی پێست تێکدەدات
توێژەرەوان دەڵێن،فشاری دەروونی دەبێتە هۆی خراپترکردنی نەخۆشی و کەموکوڕیەکانی پێست، فشاری دەرونی نابێتە هۆی دروستکردنی زیپکە،بیرۆ ،گەڕی و کێشەکانی تری پێست،بەڵام ئەگەر ئەو کێشانەت هەبێت ئەوا لێت خراپتر دەکات، فشاری دەروونی دەبێتە هۆی درەنگ چاکبوونەوەی برینداری و ڕوشاوی پێست.
بۆ تەندروستی دڵ خراپە
لەکاتی فشاری دەروونیدا،ئادرێناکین بەرێژەیەکی زۆر و نائاسایی دەڕژێت،کە ئەمەش فشاری خوێن و لێدانی دڵ تێکدەدات.
بەرگری لەش لاواز دەکات
ئەو کەسانەی بەبەردەوامی فشاری دەروونیان هەیە سستمی بەرگری لەشیان لاواز دەبێت و زیاتر توشی نەخۆشیە درمەکان دەبن،وەک کۆکە،هەڵامەت و سەرئێشە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی