لدوڤ تهمهنى چەند دهمژمێرا بنڤى باشە؟
باخچە
شەکەتیی و نەمانی تەرکیز ڕۆژەکەت لێ تفت و تاڵ دەکەن و خەوت نامێنێ. بۆیە هەرچۆنێک بێت هەوڵ بدە ئەو چەند کاتژمێرەی کە پێویستە بخەویت بەدەستی بێنیت. بەهەرحاڵ دەبێت ئاگادار بیت کە زۆر خەوتنیش کێشەیە. توێژینەوەکان ئەوە دەردەخەن کە ئەوانەی دوورن لە خەوی ئاساییەوە بەهەر شیوەیەک بێت لە دواییدا دەناڵێنن بەدەست نەخۆشییەکانی وەک؛ نەخۆشی دڵ، شەکرە و قەڵەوی.
ئایا مرۆڤ چەند کاتژمێر پێویستی بە خەوە؟ هەر لە منداڵێکی ساوا و تازە لەدایکبووەوە تا هەژدە ساڵ و سەرووتر؟ تەندروستیی خۆت چ پەیوەندییەکەی بە خەوی تۆوە هەیە؟
یەکەم: خەوتن بەپێی تەمەنی مرۆڤ پێویستە گۆڕانکاریی بەسەردا بێت.
بۆ نموونە، ئەو کاتژمێرانەی کە منداڵێکی تازەلەدایکبوو پیویستیەتی زۆر زۆر جیاوازە لە کەسێکی باڵغ بوو. بەڵام خاڵی هەرە گرنگ ئەوەیە کە هەمووان پێویستیان بە بڕێکی زۆر باش خەو هەیە تا بتوانن چالاک بمێننەوە. هەروەها خەویش پەیوەندی بە تەمەنی تۆوە هەیە.
دووەم: منداڵی تازە لەدایکبوو ٠-٢ مانگ
پێویستی بە ١٤-١٧ کاتژمێر خەو هەیە لە ڕۆژێکدا. لە ڕاستیدا منداڵە ساواکان بڕێکی زۆر خەویان پێویستە لە چاو هەموو تەمەنەکانی دیکەدا.
سێیەم: منداڵی ٤-١١ مانگ
ئەم منداڵانە پێویستیان بە ١٢-١٥ کاتژمێر خەو هەیە
چوارەم: منداڵی ١-٣ ساڵ
ئەم منداڵانە پێویستیان بە ١١-١٤ کاتژمێر خەو هەیە
پێنجەم: منداڵی ٣-٥ ساڵ
ئەم منداڵانە لە ڕۆژێکدا پێویستیان بە ١٠-١٣ کاتژمێر خەو هەیە. دیقەت بدە چۆن خەو لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا ماوەکەی کەم دەبێتەوە.
شەشەم: منداڵانی ٦-١٢ ساڵ
ئەم منداڵانە لە ڕۆژێکدا پێویستیان بە ٩-١١ کاتژمێر خەو هەیە.
حەوتەم: مێردمنداڵانی تەمەن ١٣-١٧
مێردمنداڵەکانی تەمەن ١٣-١٧ ساڵ پێویستە لە هەر ڕۆژێکدا هەوڵ بدەن ٨-١٠ کاتژمێر بخەون.
هەشتەم: لاوانی تەمەن ١٨ ساڵ و سەرووتر
ئەو لاوانەی تەمەنیان لە نێوان ١٨-٢٥ دایە پێویستیان بە ٧-٩ کاتژمێر خەو هەیە لە ڕۆژێکدا. ئەوانەشی تەمەنیان لەنێوان ٢٦-٦٤ دایە پێویستیان بە ٧-٨ کاتژمێر خەو هەیە لە ڕۆژێکدا. ئەو بەتەمەنانەشی لەسەروو ٦٥ ساڵەوە پێوسیتیان بە ٦-٨ کاتژمێر خەو هەیە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی