حوزه‌یران 28, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

دەرمانه‌كى نوو ته‌ ئەسمەر دکت

دەرمانه‌كى نوو ته‌ ئەسمەر دکت
رووداو- ئاژانسەکان

گۆڤاری زانستیی cell reports لە دوا ژمارەیدا بەرهەمهێنانی دەرمانێکی نوێی راگەیاند کە لە توانایدایە “کاراتر و سەلامەتتر” لە تیشکی خۆر پێستت ئەسمەر بکات.

د.دەیڤید فیشەر، توێژەر و پسپۆڕی دەرمان لە نەخۆشخانەی گشتیی ماساشوستس لە ئەمەریکا دەڵێت چیدیکە پێویست ناکات بۆ خۆئەسمەرکردن خەڵکی بچنە بەر هەتاو لە کەنار دەریاکان، دەرمانە نوێیەکە ئەو کارەی بۆ ئاسان کردوون.

دەیڤید دەڵێت تیشکی خۆر بە تێکشکاندنی خانەکان، پێست تاریک دەکات و کەسەکە ئەسمەر دەردەکەوێت، بەڵام دەرمانەکەی ئەوان میلانینی راستەقینە بەرهەمدەهێنێ کە هۆکاری سەرەکیی تۆخبوونی رەنگی پێستە.

ماتیۆ گاس، ئەندامی کۆمەڵەی پزیشکانی پێست لە بەریتانیا دەڵێ توێژینەوەکە دڵخۆشکەرە، چونکە رێگرییەکی باش دەبێت لە تووشبوونی گەنجان بە شێرپەنجەی پێست کە بەهۆی زۆر خۆدانە بەر خۆر تووشی دەبن.

ماتیۆ توێژینەوەکە بە “پێشکەوتنێکی ناوازە” دەزانێت و روونیدەکاتەوە “هەر هەوڵێک شێرپەنجەی پێست کەم بکاتەوە، دەبێت بە گەرمی پشتگیریی بکەین”.
دەیڤید فیشەر دەڵێ یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی مانەوە بە گەنجی، پێستە، بەڵام هەتاو پێست پیر دەکات، بۆیە کاتێک جێگرەوەی هەتاومان دەستدەکەوێت، مانای وایە ماوەی مانەوەی مرۆڤ بە گەنجێتی، درێژتر دەکەینەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi