گوندهكێ چینی ل سەر ههيڤێ دێ ئێته دروستكرن
باسنيوز:
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاژانسی ئاسمانیی چین رایگەیاند بەنیازن بنكەیەك لەسەر مانگ جێگیر بكەن بە ناوی گوندی مانگ، ئەمەش بە هاوكاری لەگەڵ ئاژانسی ئاسمانیی ئەورووپی دەكەن.
ئاژانسی ئاسمانیی چینی ئاشكرای دەكات ئەم گوندە دەكەنە سەرەتایەك بۆ ئاوەدانكردنەوەی مانگ لە ڕێگەی جێگیركردن و نیشتەجێكردنی مرۆڤ تیایدا، دواتریش ناردنی مرۆڤ لە مانگەوە بۆ هەسارەی مەریخ لە چەند گەشتێكی بەدوای یەكدا.
تیان یۆڵۆنگ ئەمینداری گشتیی ئاژانسی ئاسمانیی چینی، وردەكاری وتوێژەكانیان لەگەڵ ئاژانسی ئاسمانیی ئەورووپی لەبارەی دامەزراندنی ئەو گوندەوە ئاشكرا كردووە.
ئاماژەی بەوەش داوە كە پرۆژەی گوندی مانگ دەبێتە شوێنێك بۆ ناردنی كاروانی نێودەوڵەتی لە وڵاتانی جیاوازی جیهان بەرەو هەسارەی مەریخ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی